داعش لە ناوچەی بەنداوی مووسڵ و وانكێ تێكشكێندران
شێخ عەتۆ فەرماندەی هێزی 15-ی زێرەڤانی لە سوپای دوو لە بەرەی شەڕ لە ناوچەی وانكێ و بەنداوی مووسڵ، رايگەیاند: " چەكدارانی داعش لە كاژێر 6 و 10 خولەكی سەرلەبەیانی، لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر میحوەری ئێمە لە بەنداوی مووسڵ و ناحیەی وانكێ، كە لە هەر سێ قۆڵەوە تێكشكان و هێزەكانی ئێمە لە پێشڕەویدان".
شێخ عەتۆ بە ئاماژەدان بەوەی كە دوای شەڕێكی 4 كاژێری لەگەڵ داعش نەیانهێشتووە یەك مەتریش پێشڕەوی بكەن گوتی: "لەو شەڕەدا چەكێكی زۆرمان لە چەكدارانی داعش گرتووە و ژمارەیەكی زۆری چەكداریش كوژران". گوتیشی: "تەنیا دوو پێشمەرگەمان بە سووكی بریندار بوون".
رووداو
