پەلامارەكانی داعش لە حەوت میحوەر تێكشكێندران.. گورزی کوشندە لە داعش دراوە

 پەلامارەكانی داعش لە حەوت میحوەر تێكشكێندران.. گورزی کوشندە لە داعش دراوە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە حەوت میحوەرەوە، کۆی ئەو هێرشانەی تیرۆریستانی داعشیان تێک شکاندن کە کردیانە چەند بەرەیەکی جەنگ و گورزی کوشندەیان لێ داون.

بەپێی زانیارییەکانیKDP.info کە لە سەرچاوەی سەربازیی باڵاوە دەستی کەوتوون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20-10-2014 هێزەكانی تیرۆریستیی داعش لە كۆمەڵگەی بورگ لە شنگال و میحوەری ڕەبیعه و ئەبو حوجەیرە و هەروەها چوارڕیانی بەنداوی مووسڵ لە سێمحلا و لە میحوەری خازر و چیای زەرتك و لە باشووری گوێڕ و هەروەها وانكێ لە میحوەری بەنداوی مووسڵ پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا.

بە خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگە سەرجەم پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش تێكشكێندران و شەڕیش لە چەند شوێن تا ئێستا هەر بەردەوامە.
Top