مووسڵ... داعش لە ترسی ھێرشی پێشمەرگە رێوشوێنی ئەمنی گرتووتەبەر
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: چەکدارانی داعش لە ناو سەنتەری شاری مووسڵ، رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووتەبەر، ئەوە لە ترسی ھێرشی پێشمەرگە بۆسەر شارەکە و بەو ھۆیەوە، رۆژانە لە سەرجەم شوێنە گشتی و گەڕەکەکانی ناو شاری مووسڵ خالی پشکنین و ئامادەشیان ھەیە.
سەرچاوەکەی پەیامنێر ئەوەشی ئاشکراکرد، چەکدارانی داعش زۆر ترسیان لەوە ھەیە، پێشمەرگە رێگەی سنوریان لێ بگرێت و نەتوانن بەرەو سووریا ھەلبێن.
