وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌وه دەردەکات
دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كاتی دابه‌شكردنه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا ناكرێت.
وتیشی: "ته‌نها له ڕێگه‌ی گه‌نجینه‌كانه‌وه وه‌زاره‌ته‌كان له رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتێكدایه دوێنی چوار شه‌ممه (15/10/2014) ئاژانسی هه‌واڵی (باس‌نیوز) له هه‌واڵێكیدا ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی دارایی ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نهێنی پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆیان دابه‌شكردووه و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
خه‌ندان
