موژدەیەک بۆ قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی

موژدەیەک بۆ قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی
- وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، موژدەی ئاسانکاری پرسیاری تاقیکردنەوەکان بە قوتابیانی ئەمساڵی ١٢ی ئامادەیی دەدات.



فاتیح مەولەوی زادە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ھەرێمی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاند بۆ ھاوکاریکردنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ئەمساڵ گۆرانکاریان تێدا دەکرێت، گوتیشی: وزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە سەرجەم پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ ی قۆناخی ١٢ی ئامادەیی بە ھەڵبژاردن بێت، ھەڵبژاردنەکەش بە بەڵێ و نەخێر نابێت، بەڵکو بۆ ھەر پرسیارێک چەند بژاردەیەک بە قوتابیان دەدرێتن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان.


فاتیح مەولەوی زادە ئاماژەی بەوەشدا سەرجەم تاقیکردنەوەکان بۆ لقە جیاجیاکانی ١٢ی ئامادەیی بە پیشەییەکانیشەوە، پرسیارەکانیان وەڵامەکانیشی بە ھەڵبژاردن تێدا دەبێت، گوتیشی: بۆ ھەر پرسیارێک یەکلایی نەبۆتەوە ھەڵبژاردنی وەڵامەکە ٣ ھەڵبژاردن دەبێت یان ٤ ھەڵبژاردن،ئەوە دەوەستێتە سەر پرسیارەکان و بڕیاری لیژنەی ئەزموونەکان.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئەوەشی خستەروو ئامێری تایبەت لە ئەزمونە گشتیەکان بۆ سەیرکردنی دەفتەری تاقیکردنەوەکان بۆ ئەو مەبەستە دەبێت و زووتریش قوتابیان ئەنجامەکانیان وەردەگرنەوە.
Top