ئامینە زکری: داوای لێبوودن دەکەم

ئامینە زکری: داوای لێبوودن دەکەم
دوای دروست بوونی پشێوەی لەناو ھۆڵی پەرەلەمان، ئامینە زکری لێدوانێکی داوە کە فراکسیۆنی گۆڕانی نیگەرانکردووەو لەبەرامبەریشدا داوای لێبووردنی کرد.


ئامینە زکری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە بەھۆی ئەو گوتانەی کە ئەو ئەندام پەرلەمانی گۆران کرا تێکچوونی یەک ریزی نیشتیمانمان ھەست پێکرد، بۆیە، من ئەگەر قسەیەکم کردبێت بوبێتتە ھۆی نیگەرانی برادەرانمان لە فراکسیۆنی گۆران داوای لێبوردن دەکەم.


ئەنوەر حاجی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی دووەم رۆژیان لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان ھێرشی کردە سەر لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بەوھۆیەشەوە پشێوی کەوتە ناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان و دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەیەک داخرا.
Top