فراكسیۆنی گۆران داوای لێبووردنی كرد

فراكسیۆنی گۆران داوای لێبووردنی كرد
دوای دەست پێكردنەوەی دانیشتنی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی دووەمدا، ڕابوون مەعروف سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران گوتی: ئێمە دانیشتووین بۆ قسەكردن لەسەر كێشەیەكی گەورەی گەلەكەمان، ئەویش گەمارۆدانی كۆبانییە، بۆیە هەر كێشەیەك هەیە دەبێت چاوی لێ بپۆشین بۆ كۆكردنەوەی هێزەكانی گەلەكەمان.



ئەو قسانەی كە ئەنوەر حاجی كردی ئێمە وەك فراكسیۆنی گۆڕان، داوای لێبوردن دەكەین جا لەبارەی بەرێز مام جەلال یان هەر كەسێكی دیكەی دڵ ئێشاندبێت، بۆیە ئەو قسانەی ئەو كردی هیچ خزمەت بە یەك ڕیزی گەلەكەمان ناكات.
Top