هەر كەسێك لە مووسڵ دەربچێت، دەبێ كەفیلی هەبێت.. گەنجان، دژی داعش دەچنە ریزی گرووپە خۆبەخشەكانەوە

 هەر كەسێك لە مووسڵ دەربچێت، دەبێ كەفیلی هەبێت.. گەنجان، دژی داعش دەچنە ریزی گرووپە خۆبەخشەكانەوە
تیرۆرستانی داعش لەناو شاری مووسڵ بڕیارێكیان دەركردووە كە هەر كەسێك لە ماوەیەكی دیاریكراو لە شاری مووسڵ بچێتە دەرەوە، دەبێ كەفیلی هەبێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی)، بە PDK.INFO-ی ڕاگەیاند، تیرۆریستانی داعش لەناو شاری مووسڵ لەو كاتەوەی كە هاتوونەتە ئەو شارە، رۆژانە بڕیاری نوێی خۆیان بەسەر هاووڵاتیاندا بەزۆری دەسەپێنن و ئێستایش بڕیارێكیان دەركردووە كە هەر كەسێك بە تایبەت گەنجەكان لەناو شاری مووسڵ دەربچێت، دەبێت كەفیلێكی هەبێت كە لە ماوەی 10 رۆژدا دەگەڕێتەوە ناو شار، ئەگەریش لەو ماوەیەدا كە بۆی دیاری كراوە نەگەڕایەوە، ئەوا كەفیل لە نەگەڕانەوەی ئەو كەسە بەرپرسیارە.

(داوودی) زیاتر گوتی، ئەم بڕیارەیان لە ترسی ئەوەیە كە لە ئێستادا گەنجانی ئەو شارە دەچنە ریزی گرووپە خۆبەخشەكان دژی چەكدارانی تیرۆرستی داعش لەو شارە و لە بازگەكان و خاڵەكانی پشكنینیشدا داعش هەوڵەكانیان چڕ كردوونەتەوە بۆ ئەوەی دژی ئەو كەسانە بوەستنەوە.
Top