كەركووك ... بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان 35 تیرۆریستی داعش كوژرا و بریندارن

كەركووك ... بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان 35 تیرۆریستی داعش كوژرا و بریندارن
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند " فرۆكە جەنگییەكانی لە دوێنیوە دەستیان بە بۆردومانی تیرۆریستانی داعش كرد بەشێوەیەكی بەردەوام و لە شارۆچكەی حەویجە و شارەدێی ڕیاز و شارەدێی عەباسی و تەلوەرد و مەلا عەبدوڵا و بەشیر لە باشوری كەركووك .



سەرچاوەیەك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە دوێنێ شەوەوە دەستیان بە بۆردومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش كردووە لە نزیك سنورەكانی شارۆچكەی حەویجە و شارەدێی ڕیاز و عەباسی و مەلا عەبدوڵا و تەلوەرد و بەشیر لە باشوری شاری كەركووك بە پێ زانیاریەكانمان لە سەرچاوەكانەوە زیاتر لە 35 تیرۆریستی داعش كوژراو و برینداربوونە جگەلەوەی چەندین ئۆتۆمبێلیان سوتاوە و تیرۆریستان لە ئێستادا لە مۆڵگەكانیان هەڵدێن لە ترسی بۆردمانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان.



گووتی " لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش بەهۆی ترسی فڕۆكەكان لە ناوچەكانی كەركووك ورەیان نەماوە لە سنورەكانی خۆیان لە ترساندا خۆیان شاردوەتەوە لە موڵگەكانیان و پێشمەرگەیش بەو پەڕی ورەوە لە سەنگەرەكانی خۆیانن .
Top