ئەنجومەنی وەزیران تەقینەوەكانی قەرەتەپە ئیدانە دەكات‌

ئەنجومەنی وەزیران تەقینەوەكانی قەرەتەپە ئیدانە دەكات‌
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە تووندی کردەوە تیرۆریستییە دژ بە مرۆڤایەتیەکەی ناحیەى قەرەتەپە ئیدانە دەکات، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی بێتاوان. ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو كارەساتە دەکات و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.

‌حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووبەڕووبوونەوەی توندی تێرۆریسان دووپاتدەکاتەوە.

‌بەم بۆنە دڵتەزێنەوەو بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەم كردەوە تیرۆرستییە، حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 14ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم 2014 رۆژی ماتەمینی لە هەرێمی كوردستان رادەگەینێت.

ئەنجوومەنی وەزیران
حكومەتی هەرێمی كوردستان
13ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم 2014 ‌
Top