كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا

 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دواخراو لایەنەكان نەگەیشتنە رێككەوتن بۆ دەستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی یەكەمی 2014 دانیشتنێكی دیكە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەن و پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی پێشوەختەوە بۆ هەشتەمین جار كۆبوونەوەكە دواخراو بڕیارە 23-10-2014 کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێ.

بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پێنج لایەنە كوردستانییەكەی بەشدار لە حكومەتی عێراق باس لە پرسی پارێزگای سلێمانی بكرێ، بەڵام لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا‌و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گوتی "ئەو پرسەمان هەڵگرت بۆ كاتێكی دیكە بۆ ئەوەی رێككەوتنی سیاسیی لەسەر بكرێت و فراوانتر قسەی لەسەر بكرێ".









رووداو
Top