له راپۆرتێكی تایبه‌تی سه‌نته‌ری میریا ( MERIA): وێنه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش چه‌كی كیماویی دژی كورد له كۆبانێ به‌كارهێناوه
به‌ڵام له هێرشی ئه‌م جاره‌ی داعش بۆ سهركۆبانێ به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو كه چه‌كدارانی داعش هه‌ندیك مادده‌ی كیماویی بۆ لێدانی چه‌كدارانی یه‌په‌گه به‌كارهێناوه.
سه‌باره‌ت به‌م به‌ڵگانه وه‌زیری ته‌ندروستی كانتۆنی كۆبانێ تیمێكی ته‌ندروستی پكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بهرووردی لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر برینداره‌كان بكات ، به‌پێی قسه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی كۆبانی ( جه‌سته‌ی سێ شه‌ره‌ڤانانی كورد هیچ گولله‌یه‌كی بهرنهكهتووه ، به‌ڵام سوتان و په‌له‌ی سپی به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه چه‌كی كیماویی به‌كارهاتووه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاشه‌ی شه‌هیده‌كان هیچ برینداربوونێكی گولله‌یان پێوه نیه و به‌ڵام گیانیشیان له‌ده‌ستداوه).
سه‌نته‌ری میریا كه له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌ر كهوتوانیشی بڵاو كردۆته‌وه، وێنه‌كانیان پیشانی شاره‌زایانی چه‌كی كیماویی ئیسرائیل داوه و ئه‌وانیش به پێی ئه‌و وێنانه به سه‌نته‌ری ناوبراویان راگه‌یاندووه كه داعش چه‌كی كیماوی دژی كوردانی كۆبانی به‌كارهێناوه و یه‌كێك له‌و مادده كیماویانهش گازی خه‌رده‌له.
