وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان
ئێستا تیمی رۆژنامەنووسانی دەزگاکانی راگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێڕن بۆ گواستنەوەی ھەواڵی گەیشتنی وەزیری دەورەوەی بەریتانیا کە پێدەچێت گەڕێکی دانیشتن لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەنجام بدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتوون ھەروەھا ئەو ھاواڵانەی تۆڕی ھەواڵی سعودی بڵاوی کردونەتەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای تەواو بوونی سەرەدانەکەی لە کوردستان بەرەو سعودییە بەرێدەکەوێت.
ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر جگە لە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی بەریتانیا لە ھەریەک لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرا ئامادەی گەیشتنی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا فلیپ ھاموند دەبن.
