پێنج تیرۆریست لە کەرکووک دەستگیر کران
بەڕێوەبەری پۆلیسی شار و شارۆچکەکانی کەرکووک، عەمید سەرحەد قادر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیەیاند: ئەم هێزەهابەشانە لە هەڵمەتێکدا لە چەند شوێنێکی جیاجای شاری کەرکووک، ئەم پێنج تیرۆریستەیان دەستگیر کردووە.
عەمید سەرحەد قادر، گوتی: دەستگیر کراوەکان پێشترێ لە رێزی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەنسارولسوننە دابوونە و دواتر بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی پەیەوەندییان بە داعشەوە گرتووە و چەند هاودەستی دیکەشیان لە ناو شارەکەدا هەیە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستگیر کردنیان بەردەوامە.
