نێچیرڤان بارزانى: لە پاڵ ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه، ده‌بێ له ڕووى هزریشه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بكرێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له به‌رپرسى ده‌ستگاى خزمه‌تگوزاریى به‌هاناوه‌چوونى كاتۆلیكیى ئه‌مه‌ریكایى(پۆڵ كۆكڵى) و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌رپرسى ڕێكخراوى كاریتاس له عێراق و ژماره‌یه‌ك له پیاوانى ئایینیى مه‌سیحى له عێراق و كوردستان پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا شانده‌كه ئاماژه‌ى دا كه بۆ ئه‌وه هاتوون تا له نزیكه‌وه ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره‌كان ببینن و له چۆنیه‌تیى كۆمه‌ك و هاوكاریكردنیان بكۆڵنه‌وه و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه و پێداویستیى ئاواره‌كان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و كۆنگرێسمان و سیناتۆران بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها باسیان له سه‌ردانى خۆیان بۆ كه‌مپه‌كانى خه‌ڵكى ئاواره كرد كه ناوچه‌كانى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى و ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شنگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق، له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى تیرۆریستانى داعشه‌وه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و ڕایانگه‌یاند كه به هاوكاریى ڕێكخراوى كاریتاس نووسینگه‌یه‌كى ده‌ستگاكه‌یان له عه‌ینكاوه ده‌كه‌نه‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیش به گشتى به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تدا هه‌یه، هاوكاریى هه‌مووان ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌هۆى بڕینى بو‌دجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، تواناكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سنووردارن و ده‌بێ عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش هاوكاریى زیاترى ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن و به‌هانایانه‌وه بێن، به تایبه‌تى كه زستان نزیكه و ئه‌مه بارودۆخه سه‌ختتر ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها نیگه‌رانیى خۆى نیشان دا كه هه‌ندێ له مه‌سیحییه‌كانى كوردستان و عێراق هه‌وڵى جێهێشتنى زێد و وڵاتى خۆیان ده‌ده‌ن و دووپاتى كرده‌وه مه‌سیحییه‌كان مێژوویه‌كى هه‌زاران ساڵه‌یان له ناوچه‌كەدا هه‌یه و خه‌ڵك و دانیشتوانانى ڕه‌سه‌نى كوردستان و ناوچه‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هاوكارى بكرێن و هان بدرێن بمێننه‌وه و ڕوو له ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێویتسى به پرۆسه‌یه‌كى بنیاتنانه‌وه‌ى بڕوا له نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌یه و هه‌مووان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن په‌ره به كولتوورى یه‌كترقبووڵكردن و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناتوندوتیژى بده‌ن.
ده‌رباره‌ى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێم دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌وه‌وه ده‌كات له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى داعشدایه، ئه‌وەیشى نه‌شارده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌رده‌وامى به هاوكاریى سه‌ربازیى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت تیرۆر تێك بشكێنێت و له‌ناوى به‌رێت، هه‌روه‌ها گه‌شبینیى خۆى به سه‌ركه‌وتن و نه‌هێشتنى تیرۆر نیشان دا. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه جه‌نگى دژى تیرۆر نابێ هه‌ر ته‌نیا له ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و هزرى و كولتووریشه‌وه ڕووبه‌ڕووى ببینه‌وه و، بۆ ئه‌مه وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌بێ ڕۆڵێكى دیار بگێڕن، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به جیددى وه‌رنه‌گیرێت و كارى له‌سه‌ر نه‌كرێت، تیرۆر له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌بێته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا شاندى ناوبراو وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ هاوكارییه‌كانى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه ڕاستیى بارودۆخه‌كه ده‌گه‌یننه كه‌نیسه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره ئه‌مه‌ریكى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چه‌ند پلانێكیان بۆ هاوكاریكردنى ئاواره‌كان له ڕووى دابینكردنى شوێنى نیشته‌جێبوون و ناوه‌ندى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه‌وه خسته ڕوو، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش وێڕاى سوپاسكردن، هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارى و هاوكارییه‌كى حكوومه‌تى بۆ دووپات كردنه‌وه.
