بارزانی: لەوەی کە ناتوانم لە ڕووی کردەنییەوە شتێک بۆ کۆبانی بکەم، خوێن لە دڵم دەتکێ.. ئامانجێکی داعش لێدانی دۆزی کوردە
دەقی دیمانەی سەرۆک بارزنی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی سکای نیوز عەرەبی:
زەینە یازجی قسە دەکات: سەرۆکی هەریمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) لە سەربازگەیەک کە دەکەوێتە نێوان سووریا، تورکیا و عێراق، دەربارەی مەترسییەکانی داعش و جەنگی پێشمەرگە لەگەڵیدا دەخەینە بەر باس..سەرۆک خۆشحاڵین کە لە بەرنامەی بەڕاشکاویی سکای نیوزدا میوانمانی، لە سەروبەندی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی ناوچەکە و ئەو ڕۆلەی وەک کاراکتەرێک کە دەکەوێتە ژێر کاریگەری و کاریگەریشی هەیە، جیۆگرافیاکەی وای کردووە کە لە نێو جەرگەی پێشهاتەکان بێت، ئەمەیش وای کردووە کە بابەتی بایەخی هەریەک لە تورکیا و ئێران بێ، بەڵام مێژوو ناچاری کردووە لە هەنگاوناندا، لە ناوچەیەکی پڕڕووداودا هەستیار بێ.. دۆسێکانی هەمیشە بەم شێوەیەن.. هەر جووڵەیەکی کورد هەرچۆنێک و بە چ ئاراستەیەک بێ، لە مەودای نزیک و دووردا دەخرێتە بەر لێتوێژینەوە و هینان و بردن و حیسابی لەسەر دەکرێ.. بە تایبەت لە دوو دەیەی ڕابردوودا، مەسعوود بارزانی وەک سیاسیێكی پراگماتی ناوی زۆر دەبرێ، ئەو بەپێی حەقیقەتەکانی مێژوو و جیۆگرافیا کار دەکات.. ئەو بە تینی زۆرەوە ڕیزیان لێ دەنێ، بەڵام بە هێزیشەوە کەڵکیان لێیان دەبینێ، پرسگەلێک هەن پێوەست بە عێراق و دراوسێکانی و پرسی تیرۆر دەبنە بابەتی گفتوگۆمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانیدا..
زەینە یازجی: دیدارەکەمان لە دۆخێکی تایبەتە، شەڕ لە عێراق و سووریا و ناوچەکە لە ئارادایە، ئێوە ئێستا ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیرۆر لە شەڕدان، ئێمەیش لێرە لە سەربازگەیەکدا دیدار لەگەڵ بارزانی ساز دەدەین کە چەک بە دەستەوە دەگرێ و دەجەنگێ؟
بارزانی: بەخێر بێن.. ناوچەکە لە لایەن داعشەوە بەرەوڕووی دوژمنکاریێکی ناحەزانە بووەتەوە، دەبێ بەرەنگاری ئەو دوژمنکارییە ببینەوە، لە ڕووی کردەنیشەوە لە قۆناخی یەکەمدا بەرەنگاری بینەوە، هێزەکانی پێشمەرگە توانییان لەو قۆناخەدا بەرەنگاری داعش ببنەوە و هێرشەکانیان ڕابگرن، تا گەییشتە قۆناخی هێرش بردن، پێشمەرگە توانی کە ناوچەیەکی بەرفراوان کە پێشتر داعش دەستی بەسەردا گرتبوون، ڕزگار بکاتەوە، ڕااستە کە ئێستا هێرشبردن و شەڕکردن لە دەست ئێمەیە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوێک لە جەنگداین کە زۆر شتی لەدەستدایە، لە ڕاستیدا ئەوان توانای دەوڵەتیان بەردەستە.. پێشمەرگە تەنیا هێزە لەسەر ڕووی زەوی کە توانیویەتی بەر بە پێشڕەویی داعش بگرێ و، لە زۆر برەی شەڕدا تێکی بشکێنی. ئێستا جەنگ کۆتایی نەهاتووە و ڕەنگە دریژە بکێشێ، بەڵام بڕیارمان داوە کە بەرەنگاری داعش ببینەوە و تا دوادڵۆپی خوێنیش بەرەنگاری دەبینەوە.
زەینە یازجی: سەرۆک، دوو ڕا هەن و یەکێکیان دەڵێ، ئەوەی ڕووی داوە زیانی بە کوردی عێراق بە تایبەت گەیاندووە، بەڵام ڕایەکی دی پێی وایە، ئەگەر زیانیشی هەبووبێ ڕەنگە کورد ئەو دۆخە بۆ بەرفراوانکردنی سنووری هەرێم بقۆزنەوە؟سەرۆک: هەر زیانێک بە قازانج دەشکێتەوە، ڕەنگە ئەو دۆخە بەو شێوەیە کە هەیە وەها بەرجەستە بووبێ، بەڵام ئەو جەنگە بژاردەی ئێمە نییە، بەڵكە بەسەرماندا سەپێندراوە و، خواستی ئێمە نییە چاو لە خاکی خەڵکی ببڕین، بەلام، ناهێڵین داعش بستێك لە خاكمان داگیر بكات، ئەمە خاڵیک و خاڵێکی دی، راستە لە ماوەی جەنگدا لە ڕووی گیانی و ماددییەوە زیانمان كردووە، بەڵام دۆزی كورد باشتر ناسرا، ئەمەیش بۆ جیهانە کە کورد ئەو هێزەیە کە توانی بەرەوڕووی داعش ببێتەوە و هێزێکە دەکرێ پشتی پی ببەسترێ. ئێستایش کرد ئەو تاکە هێزەیە کە لە جیاتی هەموو جیهانی ئازاد شەری تیرۆریستانی داعش دەکات.
زەینە یازجی: سەرۆک کاتێک باس لە کۆتایی جەنگ دەکەین، دەشێ قسە لەبارەی بنەبڕکردنی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە بکەین؟
سەرۆک: من ناڵێم بنەبڕکردنی داعش، ڕەنگە بنەبڕکردنی داعش کاتی زۆر بخایەنی، دەتوانرێ داعش لاواز بکرێ، دەکری داعش دەر بکرێ، یان ڕەنگە بنەبڕکردنی داعش بە فۆرم و شێوازێکی دی بکرێ.. بنەبڕکردنی داعش کۆشش و کاتی زۆر و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی پێویستە، ەبڵام لە توانادایە داعش لەو ناوچەیە دەربکەین و لە ڕووی سەربازییەوە بیپارێزین، بە شیوەیەک هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بگەڕینەوە شوێنەکانی خۆیان و لە سەقامگیری و ئاساییشدا بژین.
زەینە یازجی: ئایا لەبارەی ناوچەیەکی ئارام بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین؟
سەرۆک: ئێمە دەمانەوێ ئاساییش ناوچەکانی کوردستان دابین بکەین، بۆ کەمینە ئایینی، نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بگەڕینەوە ناوچەکانیان و بیانپاریزین، پێویستمان بە پێداویستیی زیاتر هەیە تا ئاساییشیان بۆ دەستەبەر بکەین و پاریزگارییان لی بکەین.
زەینە یازجی: گرووپی تیرۆریستی لە سنوورەکانی کوردستان هەن و ڕەنگە لەو ناوچانە جەماوەریان هەبێ، ئایا ئێوە دەتانەوێ ناوچەیەکی دوورتر بڕۆن بۆ دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان، تا ناوچەیەکی ئارامتان هەبێ؟
سەرۆک: ستراتیژی ئێمە دوورخستنەوەی داعشە لە سنووری کوردستان، هاوکات هاوكاری لەگەڵ عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانمان بۆ ڕزگاركردنی ناوچەكان لە داعش دەکەین کە بتوانرێ، بەڵام كاری سەرەكی و لەپێشینەی ئێمە هەرێمی كوردستان و ئاساییشەكەیەتی."
زەینە یازجی: سەرۆک دەربارەی ئەوەی كە بۆ کاتێک داعش بەرەوڕووی هەرێم بووەوە و هاوپەیمانان وەها بە خێرایی هاتن و هێزی ئاسمانییان بۆ هاوكاریی كوردستان لە جەنگی دژ بە داعش بە کار هێنا، ئەمە لە کاتیکدایە کە بۆ بۆ عیراق و سووریا ئەو کارە نەکرا؟
سەرۆك بارزانی: ئەمە زەینە یازجیێکی ئاراستەکراوە، ئێمە بەهاگەلێکمان لە هەرێمی کوردستان بنیات ناون، لێبوردەیی پێكەوەژیان، دیموکراسییەت، ئازادییەکان و پارێزگاریکردن لە کەمینەکان لە ستەم و چەوساندنەوە، ئەمانە ئەو هۆکارانەن کە ئەمەریکا و ئەورووپا بریاری پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانیان دا و هەڵوێستیان گرت.
زەینە یازجی: سوپاس بۆ وەڵامەکەت، بەلام لە راستیدا وەڵامێکی پڕ نییە، ڕەنگە هۆکاری سەربازی و سیاسیی دیکە لە ئارادا هەبن، ئایا بەڕاستی ئەو وڵاتانە تەنیا بە هۆی ئەو بەهایانەی باست کردن هاتوون، ئەمە لە کاتێکدا بەپێی سیاسەتی ئە سەردەمە ئاسان نییە؟
سەرۆک: ئێمە ئەزموونی سەركەوتوومان لە بەشێکی کوردستان هەیە، ئایینزا و نەتەوە و مەزهەبی جیا لەم هەرێمەدا دەژین، لە ڕووی جیۆگرافیاوە پێگەیەکی ستراتیژیییمان هەیە، ڕستە کە هۆکاری سیاسی و ئابووری هەن، بەلام ئەگەر ئەم بەهایانە لە هەریمی کوردستان نەبوان، دەیانتوانی پشتگوێی بخەن.
زەینە یازجی: پێگەی ستراتیژی بە کام واتا، تورکیا و ئێران یان چۆن دەتوانی ئەمەم بۆ شیی بکەیەوە؟
سەرۆک: پێگەی ستراتیژی بەو واتایەی کە هەموو سنووری تورکیا لەگەل هەریمی کوردستانە، سنووری ئێران بە سەدان کیلۆمەتر لەگەڵ هەریمی کوردستانە، بەربەسێکە لەبەردەم تیرۆریستان، داعش یان غەیرە داعش، ڕەنگە ئەگەر هەرێمی کوردستان نەبوایە ئەوا داعش دەگەییشتە تورکیا و تا بە ئەورووپایش دەگات. هەروەها هۆکارێکی دی ئەوەیە کە، بەرەنگاری داعش بوونەتەوە کە بە هەزاران کیلۆمەتر لێیانەوە دوورە، ئێستا لەگەڵ داعش هەزاران ئەورووپایی هەن. تەرمی زۆرێکیشیان کەوتوونەتە دەست پێشمەرگەوە، بە واتایەکی دی ئەمە بەرگرییە لە ئاساییشی ئەوان.
زەینە یازجی: بە واتای ئەمڕۆ ئەوان پشت بە ئێوە دەبەستن وەک ئەوەی بەرگری لە ئاساییشی ئەوان بکەن؟
سەرۆک: بە دڵنیاییەوە. چونکە لە ڕیزەکانی داعشدا، هەزاران ئەورووپایی و ئەمەریکایی و ئاسیایی و لە وڵاتانی جیهان لەگەڵیاندان، شەڕکردن لیرە لەگەڵیان، لەوە ئاسانترە کە لە نیو ولاتەکانیاندا لەگەلیاندا بجەنگن، باوەریشم وایە کە ئەمەیش یەکیک لەو هۆکارانە بێ بۆ ئەو پشتیوانییەی کە لێیان کردووین.
زەینە یازجی: کە جەنگ بەرپا بوو سەرەتا سوپاسی ئێرانت کرد، بۆ یارمەتی دان و ئیوە بۆ سەرەتا سوپاسی ئەوانتان کرد؟
سەرۆک: ئێمە دەبی ڕاسەییەکان بڵێین، لە یەکەم هێرشدا کە کرایە سەرمان، ئێرانییەکان دوو فڕۆكەی چەك و تەقەمەنییان بۆ ناردین. لەو ساتەدا، پشتیانیێکی گەورە بوو.
زەینە یازجی: لە لایەنی دیکەوە نەهاتر؟
سەرۆک: بەر لە هەموان. لایەنی دیکەیش ناردیان، بەلام یەکەم کاروانی چەک لە ئیرانەوە بۆمان هات.
زەینە یازجی: پێشتر پێشبینی دەکرا ئەمە تورکیا بێ، سەرۆک؟
سەرۆک: توركیایش چەكی نارد، بەڵام گوتیان كە ڕاینەگەیەنین، چونكە لە بە هۆی دۆخی نێخۆوە و لە سەربەندی هەلبژاردنی سەرۆکایەتیدا بوون، هەروەها بارمتەیان لای داعش هەبوو.
زەینە یازجی: هەیە خوێندنەوەی جیای بۆ ئەم پرسە هەیە، پێوەندیی جەنابت بە تورکیاوە، هاوکات پێوەندیی ئابووریی هەرێم بە تورکیاوە زۆر باش بوو، بەم دواییە پێوەندییە سیاسییەکانیشتان بێ گرفت بوون، هەیە باوەری وایە کە هەڵوێستێکی شەرمهێنە و تورکیا ئەوە نەبوو کە بڕیار لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە بدات؟
سەرۆک: لە ڕاستیدا چاوەڕوانی هەڵوێستی بەهێزترمان لە توركیا هەبوو لەوەی كردی.
زەینە یازجی: بەهێزتر بە واتای چەکی زیاتر و خێرایی زیاتر؟
سەرۆک: بەڵێ. چەكی زیاتر و خێرایی زیاتر لە گەیاندنی، سەرباری ئەوەیش ئێمە لە كێشەكانیان تێدەگەین.
زەینە یازجی: ئایا دوودڵی لە هاوکاری هەبوو یان چی؟
سەرۆک: توركیا لە بڕیاردانی ڕوون و ڕاست و خێرا، خۆی دەپاراست، هاوکات هۆی دیکە هەڵبژاردەنکان و هەبوونی بارمتەكانی بوو لای داعش، ئێمە لەو هۆکارانە تیگەییشتین، دیسان دەڵێم كە ئەوان هاوكارمان بوون، بەڵام پێمان وا بوو كە دەبێ هەڵوێستی زیاتر و بەیزتریان هەبێ.
زەینە یازجی: پاش ئەوەی ڕووی دا، تۆ ئێستا دڵنیای لەوەی کە تورکیا ڕێگری ناکات لە هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان؟
سەرۆک: پێم وایە کە توركیا هاوڕێیە و پێم وا نییە بەرانبەر بە پێشكەوتنی هەرێم بوەستێتەوە.
زەینە یازجی: ئەی پێت وانییە بەرانبەر بە ئەو داوایەی تۆ بۆ سەربەخۆیی هەر دژ ناوەستێتەوە؟
سەرۆک: ئەمە پرسێکی جیایە. لەبارەی سەربەخۆییەوە، هەڵوێستی تورکیا و هەر وڵاتێکی دی نازانین، بەڵام لەو ئاستەی پێوەندیی ئابووریی نێوانمان وەک ئەوەی هەیە، بەهێزە.
زەینە یازجی: کاتێک قسە لەسەر بارمتەکنی تورکیا دەکەین، کاتێک باس لە چوونە پاڵ هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی تورکیا دەکەین، کاتێک قسە لەسەر ئەو تۆمەتانە دەکەین کە کە دەدرێنە پاڵ تورکیا لە پشتیوانیکردنی تورکیا بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان لە نێویاندا داعش، دەشێ بڵێین کە ڕەسمکردنی سنووری سیاسی و جیۆگرافی نوێ و یەکلاکردنەوەی حیسابات بێ، ئایا ئەم دیمەنانە بەم جۆرە دەبینیت؟
سەرۆک: لە ڕاستیدا بەڵگەمان نییە كە توركیا پشتیوانیی داعش دەكات، بەڵام وەهای دەبینین کە سیاسەتی ئەو وڵاتانە جۆرێك لە دابڕانیان پیوە دیارە، نامەوێ دەست وەربدەمە ئەم پیوەندییە پێکناکۆکانە، ئێمە وەك هەرێم دەمانەوێ لەم ململانێ و قەیارانانەی لەو ناوچەیەدا هەیە دوور بین و نامانەوێ بەشێك بین لێ.
زەینە یازجی: بەڵام دواجار ئەم قەیرانانە کاریگەرییان بەسەر ئێوەیشەوە دەبێ؟
سەرۆک: هەوڵ دەدەین کاریگەرییان نەبێ و خۆمانی لێ بە دوور بگرین، بەڵام بوون بە بەشێک لەو ململانێیانە، جێی بایەخی ئێمە نییە و بە هیچ کلۆجێک نامانەوێ تێکەڵی ببین.
زەینە یازجی: جەنابی سەرۆک ئێستا ئێمە لە چەند لە داعشەوە دوورین کە گفتوگۆ دەکەین؟
سەرۆک: نزیکەی 20 تا 25کم.
زەینە یازجی: کەواتە با کۆتایی پی بێنین تا نەهاتوون؟
سەرۆک بە پێکەنینەوە: نا، نایەن. مەترسە.
زەینە یازجی: داعش کێیە و سەرچاوەی پشتیوانی و دارایی داعش لە کوێوەیە؟ ستراتیژ و ئامانجەکانیان شیاوی هەڵوەستەیە، ئایا وەڵامتان بۆ ئەمانە پێیە؟
سەرۆک: ئێمەیش بە دوای هەمان ئەو وەڵامانەوەین. بەو هیوایەیشین کە لە ئەوەی کە ئەو وەڵامانانەمان بداتەوە. لە کوێوە هاتن و ئەو چەکانەیان لە کوێ بوون، ئەو هەموو سامانەیان لە کوێ بە دەست هێنا؟ ئەمانە پرسیاری گەورەن و لە چاوەڕوانیی وەڵامەکانیانین.
زەینە یازجی: تۆ بە ڕاستی نازانی یاخوود ناتەوێ وەڵام بدەیەوە، چونکە قورسە تۆ دوژمنێک نەناسی و پێکهاتکەی نەزانی چۆن گەشەی کردووە و لەگەڵیدا بجەنگی؟سەرۆک: لە ڕاستیدا نازانم. زۆر لەبارەیەوە دەزانین، بەڵام چۆن هەموو ئەو چەک و داراییەیان بە دەست هێناوە، ڕەنگە ناڕاستەوخۆ چەكیان بە دەست هێنا بێ، بەڵام ئەمانە پرسیارن و كاتی دەوێ تا وەڵامیان وەردەگرینەوە.
زەینە یازجی: سەرۆک تۆ دەزانی کە لەو ناوچانەی مووسڵ و دەوروبەری چیی هەبووە و پێت وایە هەر ئەو چەکانەن کە لە دەست داعشدان؟
سەرۆک: ئەمە قۆناخێکی نوێیە. سەرتای پێکهاتنیانە، چەکاین لە بارەگاکانی سوپای سووریا بە دەست هێنا، لە گرووپی دیکەوە چەکیان دەست کەوت، کە چەکیان لە وڵاتانەوە بە دەست هێنابوو. قسە لەسەر سەرەتاکەی دەکەم، ئەوان لە سووریا سەریانهەڵدا، ئینجا هاتنە عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە کە هاتنە عێراق، چوونە باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ، ئەوکات کۆمەڵەی کەم و بچووک بوون، من پێوەندیم بە سەرۆکوەزیرانەوە کرد، لە هەوڵدانیان ئاگادرم کردەوە، بەڵام بایەخی بەم بابەتە نەدا، بەر لە چوونە نێو مووسڵیش ئامادەییمان نیشان دا کە پێشمەرگە بنێرین بۆ پاراستنی مووسڵ تا شکست نەبات، بە هەمان شێوە سەرۆکوەزیارن ڕەتی کردەوە، تا ئەو کاتەی شکستی برد، هەڵبەت شکستی مووسل بەم ئاسانییە لە حیساباتی تیرۆریستانیشدا نەبوو، پاش شکستی مووسڵیش دۆخەکە بە ئاستێکی زۆر لەبار چوو. ئەو ناوچانەیشی کە پاش مووسڵ شکستیان برد، لە باشوورەوە بەرەو تکریت و تا دەوروبەری بەغدایش، ئەمە هەمووی داعش نەبوو، بەڵکە هاووڵاتیانیش لەگەڵیان بوون، دواتر داعش دۆخەکەی گرتە دەست، چونکە ڕێکخستنیان هەبوو و دەستیان بەسەر هێندە چەکی پێشکەوتوو و زۆردا گرت کە لە دەست سوپای عیراقدا بوو، بەڵام بەر لەم قۆناخە ئەوان چەکیان لە سووریا دەست کەوتبوو.
زەینە یازجی: ئەمڕۆ کە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش پێک هاتووە، ئایا نیازیان پاکە و بۆ ئەو مەبەستەیە؟
سەرۆک: نیازی ئێمە پاکە و راستگۆین، بەڵام ناتوانم قسە لەسەر نیازی ئەوانی دی بکەم. دەبێ لە ڕووی مەیدانییەوە بیسەلمێنن.
زەینە یازجی: چ خوێنەوەیەکت بۆ ڕەوشی کۆبانی هەیە، ئەو دەستبەرداربوونە؟
سەرۆک: کۆبانی خۆڕاگرە و قارەمانەتیی نواندووە لە بەرگریکردندا، ڕێز لەو خۆڕاگری و بەرگرییری خەلکی کۆبانی دەنێین. بە داخەوە هەڵکەوتەی جیۆگرافی کۆبانی، بۆ گەیاندنی هاوکاری و پێداویستی هاوکار نییە، لە ڕۆژهەلات، ڕۆژئاوا و باشوورەوە گەمارۆ دراوە، تەنیا دەرووی لەگەڵ تورکیایە، بەڵام لەگڵل ئەوەیشدا، کۆبانی خۆڕاگرە و بەرگری نواندووە، ئێمەیش داوامان لە ئەمەریکا و ڕۆژئاوا كرد هاوکاریی سەربازی، پشتیوانیی ئاسمانیی بۆ کۆبانی دابین بکەن، سوپاسیان دەكەین بە دەنگمانەوە هاتن. لە ڕاستیدا دۆخەکە کارەساتبارە، کاتێک دەبینم کە شارێکی کورد گەمارۆ دراوە و ناتوانم لە ڕووی کردەنییەوە شتێکیان پێشکەش بکەم، خوێن لە دڵم دەتکێ.
زەینە یازجی: جەنابی سەرۆک، گلەیی ئەوەتان لی دەکرێ کە ئێوە ناتانەوێ هاوکاربن و ئەو شارە لەو دۆخەی تێیدایە دەرباز بکەن، ئەمەیش گوایە پیوەندی بە سیاسەت بە تورکیاوە هەیە؟
سەرۆک: ئەمە بە هیچ کلۆجێک ڕاست نییە، من بێدەنگ نەبووم، داوام لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە تا هاوکاریی کۆبانی بکەن، دیارە کە تورکیا ڕێی دا کە هاوکاریی مرۆیی بگەیەنینە کۆبانی، تەمەننام دەکرد ئەو توانا سەربازیی تەواوم دەبوو تا لە ڕێی ئاسمانییەوە و بە پەڕەشووت پشتیوانیم کردبان. بەڵام هیچ ڕێگای دی جگە لە تورکیا بۆ کۆبانی نییە، باوەڕیشم وا نییە هیشتا تورکیا ڕێ بدات هیزێکی سەربازی بە خاکی ئەودا ڕەت بێ و بچێتە کۆبانی. ئەوەی توانیمان بۆ کۆبانی پێشکەشمان کردوون، ئەوەی کە بۆ هەوڵیرم کردووە، بە هەمان حەماس و کۆشش بۆ کۆبانی کردوومە، بەڵام بەداخەوە، جیۆگرافیای کۆبانی ڕێگرە لەوەی زیاتری پێشکەش بکەین.
زەینە یازجی: دەگوترێ کە تورکیا لە ترسی پەکەکە و پەیەدە ڕێ نادات کۆمەک و چەک بگاتە کۆبانی، دەشگوترێ کە تورکیا ترسی لە بنیاتنانی کیانێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی هەیە لە سووریادا؟
سەرۆک: نازانم کە چ لە تورکیا ڕوو دەدات، بەڵام سنووریان بۆ هاوولاتیان کردووەتەوە، ئێستا کۆبانی دانیشتوانەکەی لێ نەماون، بەڵام پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ بەرگریکاران، نازانم کە تورکیا چەکی دابێ یان نا.
زەینە یازجی: بەوپێیەی کۆبانی بۆ تۆ گرینگە، ئایا لەگەڵ سەرکردەکاندا لە پێوەندیدا نیت؟
سەرۆک: پێوەندیمان هەیە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی من تورکیا هێشتا هاوکاریی سەربازی نەکردوون، بەڵام سنووری بۆ ئاوارەکان کردوونەتەوە.
زەینە یازجی: بەڵام سنووری بەڕووی ئەو گەنجە کوردانەدا داخست کە ویستیان بۆ بەرگریکردن بگەڕێنەوە کۆابنی؟
سەرۆک: بەڵێ ڕاستە، بەڵام تورکیا ئەوە دەکات کە دەیەوی و بڕیاری ئەو ولاتە لە دەست مندا نییە، ئەگەر بەدەست من بوایە ڕیگام دەدان.
زەینە یازجی: ئەگەر تورکیا داعش دوژمنی بێ و لەسەر سنوورەکەیشی بێ، ئەگەر دوژمن یەک بێ، بۆ تورکیا ڕێ لەو گەنجانە دەگرێ بگەڕینەوە کۆبانی؟
سەرۆک: من نوێنەرایەتیی حکوومەتی تورکیا ناکەم تا وەڵامی ئەو پەسیارە بدەمەوە، دەبێ بەرەووڕووی ئەوان بکرێتەوە.
زەینە یازجی: ناتەوێ تورکەکان نیگەران کەیت؟
سەرۆک: نا، بەڵام لە ڕاستیدا نازانم تورکیا بۆ وەها هەڵوێستێکی وەرگرتووە، نایزانم.
زەینە یازجی: تورکیا لە بنیاتنانی هەڕێمی کوردستانی سووریا بە گومانە؟
سەرۆک: ئەگەر گومانی لە دروستكردنی هەرێمێكی وەك كوردستانی هەبێ، لە جێی خۆی نییە. بۆ؟ دەبێ توركیا دژی مافەکانی گەلی کورد لە هەر شوێنێک نەوەستێتەوە، ئەمە ئەو هەڵوێستەیە کە لە تورکیا چاوەڕوان دەکەین. یەكێك لە هۆكارەكانی باشکردنی پێوەندیمان لەگەڵ توركیا، گۆڕانكاری لە سیاسەتی توركیا بوو دەربارەی پرسی كورد. ددان نان بە دۆزی کورد و گەلی کورد، چارەی سیاسی بۆ پرسی کورد لە تورکیا تەبەنی کردووە، ئەمانە هۆکاری پێوەندییەکانیان گەشە پێ دان، نەک بابەتی ئابوور.
زەینە یازجی: سەرۆک دەکرێ بڵێین ئەمانە گۆڕانکاریی ڕواڵەتین و تورکیا سەربەخۆیی پێ هەزم ناکرێ؟
سەرۆک: هەڵبەت ئەگەر توركیا بۆ سیاسەتەکانی پێشووی بگەڕیتەوە و بەرەوڕوو داواکانی گەلی کورد ببێتەوە، ئەوا ئەوكات هەڵویستی دیكەمان دەبێ.
زەینە یازجی: دەربارەی هەڵوێستی (ئۆجەلان) لە ئەگەری لەباربردنی پرۆسەی چارەسەری، ئەگەر توركیا دەربارەی كۆبانی هەڵوێستی نەبێ، چی دەڵێی؟
سەرۆک: باوەڕم وایە هەر هەنگاوێک و ڕووداوێک، نابێ كاریگەری بەسەر پرۆسەی چارەسەرییەوە هەبێ و بەربەستی بۆ بنێتەوە. دەبێ بەردەوام بێ. بە باوەڕی من بەردەوامیی پرسی چارەسەریی ئاشتیانە نابێ ئەم پرسە بە هیچ پرسێکی دییەوە ببەسترێتەوە.
زەینە یازجی: بەڵام ڕەنگە وەها هەستێک هەبێ کە تورکای لە ئاکامدا لە گەلەکەی هەڵدەگەڕێتەوە؟
سەرۆک: بەڵام کۆبانی لە نێو سووریادایە.
زەینە یازجی: کێ لە کۆبانی دەجەنگێ، ئایا پەکەکە نییە؟
سەرۆک: ڕاستە ئەوان ڕۆڵی بەرجاویان هەیە لە بەرگری لە کۆبانی، بەڵام لایەنی دیکەیش هەن کە بەرگری دەکەن، خەڵکی بێلایەنیش لە نێوایندا هەن، هەر کەسێک چەکی هەبووبێ و ویستبێتی دەجەنگێ.
زەینە یازجی: مقەوەویماتی هەرێمی سەربەخۆ لە سووریادا هەیە؟
سەرۆک: هەرێمی سەربەخۆ، قورسە و وابەستەی جیۆگرافیایە، چونکە لە ناوچەی جەزیرە لە قامیشلۆ ناوجەیەکی دیاریکراو و کوردییە، ئینجا نێوانێک هەیە بە نزیکەی 150کم بۆکۆبانی ئینجا نزیکەی 100کم لەگەڵ عەفرین. ناوچەی پێکەوە بەستراو نین و پچڕان لە نێوانیاندا هەیە.
زەینە یازجی: کۆبانی کە دەکەوێتە نێوەڕاستیان بۆیە گرینگە؟
سەرۆک: بە دڵنیاییەوە. ئەوەی داعش دژ بە كۆبانی و هەرێمی كورستان دەیكات، نەک هەر تەنیا کۆبانی، لە ناوچە سنوورییەکانیش هێرشیان کردە سەر پەیەدە و ئەوانی دیکە. ئامانجیان لاوازكردنی دۆزی كوردە.
زەینە یازجی: گومانت لەوە هەیە وڵاتێک ئەم سیاسەتە پێڕۆ بکات و وەها ئاراستەیان بکات؟
سەرۆک: ڕەنگە ئەوان هان درابن. قورسە کە لە حەقیقەتی نیازی داعش تێ بگەین، بەڵام ئەمەیش ڕێی تێ دەچێت. بەڵام بێگومانم لەوەی کە نیازی ڕاستینەی داعش بەئامانجگرتنی دۆزی کوردە، لەهەر چوار پارچەی کوردستان، بەڵام کێ هانیان دەدا و لەو پلانگێڕییە گەورەیە بەشدارە، ئەمە دەبێ لە ڕاستییەکەی بکۆڵینەوە.
زەینە یازجی: هەستی کەسی بەراورد بە پێشتر کە بە قاتێکەوە، لە شوێنێکی ئارام و ئەمڕۆیش لێرە لە سەربازگەیەکی، پێشبینی وەها دۆخێکت دەکرد جارێکی دی پێشەوایەتیی پێشمەرگە بکەیت؟
سەرۆک بە پێکەنینەوە: من بۆ ئەسڵی خۆم گەڕاومەتەوە. من لە ڕووی دەروونییەوە ئامادە بووم بۆ وەها دۆخێک، بەڵام ناتوانم چاوەڕوانی ئەوە نەبووم، ناچار ببم بگەم وەها دۆخێک.
زەینە یازجی: ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ عێراق، چەند بەرەیەکی شەڕ هەن، ناوەڕاست و باشوور، ئێوەیش لێرە لە جەنگدان، حکوومەتی نوێ لە ئارادایە، پێوەندی ئێوە بە ناوەندەوە چۆنە؟
سەرۆک: بڕیاری ئێمە ئەوەیە كە هاوكاری (عەبادی) بین، بڕیاری دەستەجەمعیمانە تا بەشداری لە حکوومەتدا بکەین، ئەگەرچی هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بکەین، بەڵام سەرباری سەرنجمان و ئەوەی كە هێشتا شتێكی كردەییمان لێی نەبینیوە، بەڵام بڕیارمان ئەوەیە وەک کۆی عێراقییەکان كەڵك لەو دەرفەتە ببینین و ئەوەی لە ڕابردوودا خراپ کراوە چاکی بکەینەوە، بۆ دەستپێکێکی نوێ و خوڵقاندنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق. ڕاستگۆیانە هاوكاریی (عەبادی) دەكەین. ئێمەیش هەمان هەڵوێست لە ئەو دەخوازین.
زەینە یازجی: بیرۆکەی ڕاپرسیت ڕەت کردووەتەوە؟
سەرۆک: هەرگیز. ئەمە پرسێکە هەرگیز ڕەت ناکرێتەوە.
زەینە یازجی: هێشتا کۆنفیدراڵیەتت لە جیاتی فیدراڵیەت دەوێ؟
سەرۆک: ڕەنگە گوێت لێ بووبێت کە من چووم بۆ پەرلەمانی هەرێم، پێشنیازم کرد لە سازدانی ڕاپرسی بکۆڵنەوە. گەلی كورد بڕیار لەمە دەدات، وەک گوتم کاری لەپێشینە لە ئێستادا بەرەنگاربوونەوەی داعشە، بەڵام ئەم پرسە هەرگیز لێ پاشگەزبوونەوەی نییە و بۆ هیچ بابەتێکی دی ئەمە ڕەت ناکرێتەوە.
زەینە یازجی: ئەگەر هاتوو عەبادییش داواتان لێ بکات ئەم پرسە دوا بخەن؟
سەرۆک: بە هیچ شێوەیەک.
زەینە یازجی: کەمێک شەرمهێن نییە ئێوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانتان بن و بەرەو ڕاپرسییش بچن؟
سەرۆک: ئەمە مافی گەلی کوردە كەی ئەم بڕیارە دەدات، بەڵام ئەمە پرسێكە کەی و چۆن ئەنجامی دەدەن شتێکی دیکەیە. بەڵام ئەگەر بڕیار ڕێ لە گەلی کورد بگیرێ بڕیار لە جارەنووسی خۆی بدات، ئەمە بۆ هیچ کەسێک نییە ڕێگری بكات و بەرهەڵستی بکات، چەنکە ئەمە مافێکی سرووشتییە.
زەینە یازجی: مەسعوود بارزانی ئەمڕۆ شەڕی سەربەخۆیی دەکات؟
سەرۆک: باوەڕم بەم پرسە هەیە و بە مافێکی سرووشتی دەبینم، بەڵام ئەوە من نیم بڕیار لەم پرسە دەدەم، بەڵکە من ئەم بابەتەم بۆ گەلی کورد جێ هێشتووە و ئەوە گەلی کوردە بڕیار لە مافی دەدات.
زەینە یازجی: بەڵام تۆ هێشتا لە ڕووی کردەنییەوە ڕابەرایەتیی شەڕێ سەربەخۆیی دەکەیت؟
سەرۆک: ئەمە شەرەفێکی گەورەیە.
زەینە یازجی: بەرەی کەرکووکیش دوانەخراوە؟
سەرۆک: كەركووكیش ڕاپرسی دەیگرێتەوە، کەرکووکییەکان خۆیان بڕیار دەدەن. بەڵام لە هەر دۆخێکدا بێ، کەکووک دەبێ نموونەی پێكەوەژیانی ئایینی و مەزهەبی بێ.
زەینە یازجی: نەوت، ئەو کێشە ئەزەلییە کەی چارە دەکەن؟
سەرۆک: حکوومەتی هەرێم لە ئێستادا لە پێوەندی ڕاستەوخۆ و بەردەوامدایە لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بۆ چارەکردنی پرسی نەوت. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا وەزارەتی نەوت لە دەست برا و کەسێکە کە تێی ڕادەبینرێ ئەم کێشەیە جارە بکات. ئێمەیش بە جیددی هاوکاری دەبین و، پێم وایە دەشی چارە بکرێ.
زەینە یازجی: ئاماژەکانی چارە چین؟
سەرۆک: هێشتا دەرکەوتە نین، بەڵام نیەت و ئامادەیی هەیە. ئامادەیی هەیە بە جیددی بچنە دانوستانێکەوە تا گەییشتن بە چارەکردن. پێشتر بڕیار درابوو كە نەگەینە چارەسەر.
زەینە یازجی: ئەمە بڕیاری کەسی بوو؟
سەرۆک: بەڵێ، بڕیاری کەسی بوو. بڕیاری میزاجی بوو و هەڵقوڵاوی ڕک و کینە بوو، ڕک بەرانبەر بە گەلی کورد.زەینە یازجی: ڕێی تێ دەچێ لۆژیکی کەسێک ئەوا بێ؟
سەرۆک: کارەساتەکە ئەمەیە. لۆژیکی کەسێک و دووان و سێیان، جێی دەستوور و یاساکان و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و هەموو دەستگاکانی دەوڵەت بگرێتەوە، هەر بۆیە عێراق بەم ڕۆژە گەییشت.
زەینە یازجی: دەگوترێ لە بەغدا تەنیا ڕووخسارەکان گۆڕاون، وڵاتانی هەرێمی ڕۆڵی سەرکەی لە عێراقدا دەبینن، ئێران و تورکیا و هێزی دی هەن، کە ڕووخسارەکان دەگۆڕن، بەڵام سیاسەت هەمان سیاسەتە، بۆیەیشە پرسەکان لە شوێنی خۆیانن و پرسەکە گۆڕینی ڕووخسارێک بە هیی مالیکی نییە؟
سەرۆک: بە دڵنیاییەوە وڵاتانی هەرێم کاریگەرییان هەیە، بەڵام وەها پێویست دەا سەرکردەکانی عێراق خۆیان بڕیار بدەن و ڕێ نەدەن ئێران و غەیری ئێرانیش بڕیاری ستراتیژی و گرینگ وەربگرن، ئەمەیش دەکەوێتە سەر کەسایەتیی بەرپرسە عێراقییەکان، پێم وایە ئێستا کەسایەتیی نیشتیمانی لەخۆ دەگرێ کە بڕوای بە دۆزی نیشتیمانی هەیە، بڕوایان بە دیموکراسیەت و چارەی قووڵی کێشەکان هەیە. بۆیە دەبێ کات و دەرفەت بدەین بەو حکوومەتە. من لەگەڵ ئەوەدام باشترین پێوەندیمان لەگەڵ کۆی دراوسێکاندا هەبێ، نامانەوێ بکەینە ململانێ و دووبەرەکی لەگەڵیاندا، بەڵام ڕەتی دەکەمەوە و داوایش لە کۆی سەرکردە عێراقییەکان دەکەم هەر دەستتێوەردانێک بکرێت لەو پرسانەی کە عێراقییەکان دەبێ بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
زەینە یازجی: ئێوە وەک هەرێم بۆ کۆتاییهێنان بە داعش و بنەبڕکردنی چەندتان پێ دەچێ؟
سەرۆک: قورسە کات دیاری بکەین.
زەینە یازجی: کەواتە بۆ ساڵان درێژە دەکێشی؟
سەرۆک: نا. پشتیوان بە خوا ساڵان ناخایەنێ، بەڵام ئاسانیش نییە، لە ڕاستیدا ناتوانم کات دیاری بکەم، ئەمە قورسە.
زەینە یازجی: لە ڕووی چەکەوە ئێموە لە بارێکی ئاسوودەییدان؟
سەرۆک: لە پێشتر باشترین، بەڵام لە ئاست پیویستدا نییە.
زەینە یازجی: ئێوە چیتان دەوێ؟
سەرۆک: چەنکی پێشکەوتوو و قورسمان دەوێ.
زەینە یازجی: هێشتا نەیانداونەتێ؟
سەرۆک: نا هێشتا نەیانداوینەتێ. هێشتا ئەو چەکەمان پێ نەگەییشتووە کە پێویستمان پێیەتی. ئەو چەکەمان نەگەییشتووەتێ کە جەنگەکە بە خێرایی یەکلا دەکاتەوە.
زەینە یازجی: ئەمە پەیمانن و یان سڵەمینەوە هەیە لەوەی ئەو چەکە قورسانەتان پێ بگەن؟
سەرۆک: پەیمان هەن، بەڵام پەیمانی بێ کردار کەڵکی نییە. ئێمە کردارمان دەوێ.
زەینە یازجی: جەنابی سەرۆک، تۆ پێت وایە ئەم چەکانەتان پێ بگات یان نا؟
سەرۆک: پێم وایە چەکی زۆر پێشکەوتووترمان پێ بگات لەوەی پێمان گەییشتووە، بەڵام لەسەر ئەو باوەڕە نیم، ئەو چەکەمان پێ بگات کە ئێمە پێویستمان پێیەتی.
زەینە یازجی: ئایا ئامانجی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، بنەبڕکردنی داعشە لە عێراق، یاخوود لاوازکردنی؟
سەرۆک: بڕوام وایە کە بنەبڕکردنیەتی.
زەینە یازجی: پێت وایە ناوچەکە هەمووی لەبەریەک هەڵوەشێتەوە؟
سەرۆک: ڕەنگە وابێ. ڕەنگە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدا بێ.
زەینە یازجی: چۆنی دەبینی، مەسعوود بارزانی چۆن لە ڕەسمی نەخشەی ناوچەکە دەڕوانێ؟
سەرۆک: پیرۆزی بۆ سنوور لە ئارادا نەماوە، ئەو سنوورەی کە پاش سایکس پیکۆ دیاری کراوە. ڕەنگە سنوور جارێکی دی دیاری بکرێتەوە. وەک نموونە، ئێستا سنووری نێوان عێراق و سووریا وەک سنوور نەماوە، داعش بە ویستی خۆی پێیدا دێت و دەچێت، بێ ئەوەی ڕێگری لێ بکرێ.
زەینە یازجی: کاتێک باس لە لەبەریەک هەڵوەشانەوەی ناوچەکە دەکەین، دەشێ وەک ئەوەی کە هەمیشە زەینە یازجیێکە دەکرێ، هەرێمـی کوردستان بۆ سووریا و تورکیا پەل بکێشێ و سنوور فراوانتر ببێ؟
سەرۆک: هەر بەشێکی کوردستان، پێویستە چارەیەکی گونجاو بە دۆخەکەی بۆ بدۆزرێتەوە. من قسە لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەکەم، نامانەوێ پەل بۆ ناوچەی دی بکێشین، بەڵام لە داهتووی دوورمەودادا ئەمە دۆزی نەتەوەیەکە و هیی ئەمڕۆ نییە. بەڵام ئێمە لە ئێستادا چاومان لەسەر هەرێمی کوردستان. ئامادەیشین پشتیوانی و هاوکاریی بەشەکانی دی بکەین، تا بە لێکتێگەییشتن بگەن بە مافەکانیان.
زەینە یازجی: پێوەست بە باقیی نەخشەکە، هیلالی شیعی، سوننە لە نێوەڕاست، چۆن لە هەریەک لە سووریا، لوبنان دەروانی، ئایا پێت وایە پەل بۆ ولاتانی دی بکێشێ؟
سەرۆک: لە ڕاستیدا زۆرێک لەم وڵاتانە لە ڕووی کردەییەوە دابەش بوون. ڕاکردن لە کێشە و ددان نەنان بە کشێەکان بە واتای نەبوونی کێشە نییە. ئێستا عێراق دابەشبوونی کردەیی بەخۆوە بینیوە، لە سووریا و لوبنان بە هەمان شێوە، لە یەمەنیش هەمان دابەشبوون هەیە. کۆی ناوچەکە لەبەردەم بورکانێکدایە، ئەو بورکانە دەتەقێتەوە یاخوود کپ دەبێتەوە، بەڵام بێگومان ئەو دۆخەی لە ئارادایە، بە واتایەکی دی ئەو دۆخەی پاش سایکس پیکۆ وەک خۆی نامانێتەوە.
