جین ساكى: كه‌س نایه‌وێت شارى كۆبانێ بكه‌وێت
جین ساكی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕووداوه‌كانی كۆبانیی به ترسناك وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌ب گرتویانه‌ته ئه‌ستۆ و ئه‌و ئه‌ركانه له‌توانای توركیاشدایه له‌ئه‌ستۆیان بگرێ.
گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گووتیشى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامداوه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و دۆسیه‌ی كۆبانی تاوتوێكراوه.هاوكات ئاشكراشیى كرد كه ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئالن، ڕێكخه‌ری هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش‌و برێت ماكگورك یاریده‌ده‌ری جێگری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌نۆ و ده‌ى ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
