سلێمانی...کامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل کەوتە کار
لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رائید فەخرەدین ئەمین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی رۆژئاوای سلێمانی گووتی:"ژمارەیەک کامێرایی چاودێریمان لە شەقامەکانی سلێمانی داناوە، لەئەمڕۆشەوە هەندێکیان کەوتنه کار."
رایگهیاند:"هۆکاری کار پێ نەکردنی سەرجەمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە داراییەی تووشی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام لەداهاتوودا هەوڵدەدەین سەرجەمیان بخەینە کار."
بەڕێوەبەری هاتووچۆی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژهیدا:"لەنموونەی ئەو شەقامانەی ئەو کامێرانەمان لێ داناوە، بریتییە لە شەقامی سلێمانی تاسڵوجە."
