وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵی بە ساڵی نەکەوتن بۆ قوتابییان هەژمارکرد

 وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵی بە ساڵی نەکەوتن بۆ قوتابییان هەژمارکرد
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، ساڵی خوێندنی 2013-2014، بە ساڵی نەکەوتن بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن بە هەموو پۆلەكانیەوە لە هەرێمی كوردستان، هەژماربکات.

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە مەبەست لەو بریارە، تەنیا هەژمارنەکردنی کەوتنی ئەمساڵی قوتابییانە، واتە قوتابی ناتوانێ لە پۆلێکدا ئەگەر دەرنەچووبێ، بچێتە پۆلی دواتر.

پێشتر ئەگەر قوتابی سێ ساڵ لە پۆلێکدا دەرنەچووبایە، دەبووایە بۆ ساڵی چوارەم بچێتە قوتابخانەکانی شەوان، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، قوتابی دەتوانێ ساڵی سێیەمیش لە دەوامی رۆژ، لە هەمان پۆلی خۆی، درێژە بە خوێندنەکەی بدات.





رووداو
Top