ئەو 6 کەسەی لە هەولێر دەستدرێژییان کردە سەر کچە 16 ساڵییەکەی رۆژئاوای کوردستان سزادران
دوای ئەوەی لە رێکەوتی (٢٠١٤/١/٨)، شەش تۆمەتبار ھەستان بە رفاندن و دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر کچێکی تەمەن (١٦) ساڵ، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوو، دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی دادگا کران پاش چەندین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەکە لە کۆتاییدا دادگا بریاری خۆیدا.
بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی هەولێر، سزاکە بەمشێوەیە بوو: "تاوانباران (س.ع.ع)، (ق.ا.م)، (ە.ع.م)، ئەم تاوانبارانە سزادران بە (١٥) ساڵ زیندانیکردن. تاوانباران (گ.ع.ع)، (م.ع.ع)، ئەم دوو تاوانبارە سزادران بە (٧) ساڵ زیندانیکردن. ھەروەھا تاوانباری شەشەم بە ناوی (ت.ی.ا)، پەراوێکی تری بۆ کراوەتەوە لە دژی تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ دەرنەچووە".
رووداو
