ھەلیکۆپتەری حکومەتی عێراقی دەستی بە بۆردمانی داعش کرد لە شارۆچکەی داقووق

ھەلیکۆپتەری حکومەتی عێراقی دەستی بە بۆردمانی داعش کرد لە شارۆچکەی داقووق
بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی داقووق دەڵێت، ھەلیکۆپتەرەکانی حکومەتی عێراقی ئێستا دەستیان بە بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش کردووه لە گوندی وەحدەی سەربە شارۆچکەی داقووق.



موقەدەم "پۆڵا ئەحمەد" بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی داقووق بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ھاوڵاتیانی خۆبەخش و ئاسایش و داعش ڕووی دا تیرۆریستانی داعش تاکو ئێستا بەردەوامن لە شەڕکردن لەگەڵ ئەوەی ورەیان رووخاوە لە ئێستاشدا ھەلیکۆپتەرەکانی حکومەتی عێراقی بۆ پالپشتی ئەو ھێزە دەستیان بە بۆردومانی تیرۆریستانی داعش کردووه لە گوندی وەحدەی سەربە شارۆچکەی داقووق."



گوتی: "ھێزەکان بە ورەیەکی پۆڵاینەوە شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش دەکەن و تیرۆریستانیش ھیچ مەجالێکیان نەماوە بۆ ھەڵھاتن."
Top