لە کاتی لادانی ئاڵای داعش بۆمبێک بە هێزەکانی پێشمەرگە دا تەقییەوە
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێر گەیشتوون، دوای ئەوەی هێزەکانی پیشمەرگە دوو گوندی سەعد و خالیدییەیان کۆنتڕۆڵکرد، پیشمەرگەیەک هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای داعش لە مۆڵگەیەکی چەکدارەکانی داعش دەدات و لەوکاتە دا بۆمبێکی چێنراو دەتەقیتەوە و پێشمەرگەیەک شەهید دەبێت و سێ پیشمەرگەی دیکەش بریندار دەبن.
لەو تەقینەوە دا پەیامنێرێکی تۆڕی میدیایی ڕوداویش بریندار دەبێت.
