ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران و تەرمی حەوتیان لەدەست پێشمەرگەیە

 ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران و تەرمی حەوتیان لەدەست پێشمەرگەیە
سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ رایگەیاند، كە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەكانی داعش، جگە لە تێكشكاندنی ژمارەیەك دۆشكە و ئۆتۆمبێلی داعش، ژمارەیەك چەكداری داعشیش كوژراون و تەرمی 7 چەكدار لەبەر دەست پێشمەرگەدایە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخموور لە لێدوانێكدا ، رایگەیاند كە ئەمڕۆ چوارشەممە 24/9/2014 هێزەكانی داعش لە هەردوو گوندی كوشاف و ساقی سەر بە ناحیەی گوێڕ لە جموجۆڵدابوون، دوای ئەوەی لە كاژێر 1:40 خولەكی نیوەڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆردوومانی چەكدارانی داعشی لەو دوو گوندەدا كرد، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بنكەكانی داعشیان تۆپباران كردووە.

سیروان بارزانی روونیكردەوە كە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومان و تۆپبارانەدا، "چەند دۆشكە و ئۆتۆمبێلێكی داعش تێكشكێنران و ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كوژراون، كە تەرمی 7 چەكدار لە دەست هێزی پێشمەرگەدایە".






رووداو
Top