کاروانی دووەمی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا دەگاتە کوردستان

 کاروانی دووەمی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا دەگاتە کوردستان
لە شاری لایپزیک لە ئەڵمانیا هەر لەو شوێنەی کە کاروانی یەکەمی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ کوردستان نێردرا، بڕیارە لە کاژێر 2:20 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2014 کاروانی دووەمیش لە فڕۆکەخانەی ئەو شارەوە بەرەو باشووری کوردستان بنێردرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاوە دەستیکەوتووە، ئەو فڕۆکەیە بڕیارە پێش ئەوەی بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە شوێنێکی دیکەیش بووەستێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری لەسەر ئەو شوێنە و لەسەر هۆکارەکەی رانەگەیێندراوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو فڕۆکەیە یارمەتییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵەندای لەخۆگرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کە یارمەتییە سەربازییەکانی هۆڵەندا چەکە یاخود کەرەستەی سەربازین.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو ئەو فڕۆکە ئەڵمانییە کە هەڵگری یارمەتی سەربازی بوو بۆ باشووری کوردستان و لەلایەن بەغداوە رێگری لێکرابوو بێتە باشووری کوردستان و لە بولگاریا نیشتبووەوە، ئەمڕۆ کارئاسانی بۆ کراوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بولگاریاوە بەرەو باشووری کوردستان بەڕێدەکەوێت.








رووداو
Top