ژنه عومره‌كارێكی كورد له‌شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "له‌مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئافره‌تێكی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان هاتبوه سعودیه، ئه‌مڕۆ له‌شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی كه ئێستا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێم له‌سعودیه‌یه ده‌شنووسێت: "له‌مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ خاتو (فاتیمه مه‌جید ئه‌لیاس) كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌له‌كچی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆكه و ته‌مه‌نی 85 ساڵه به‌مه‌به‌ستی سوننه‌تی عومره هاتبوه سعودیه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی په‌ستانی خوێن و دڵه‌وه هه‌ر له‌كاتی سه‌فه‌ری عومره‌دا له‌شاری مه‌ككه داخلی نه‌خۆشخانه كرابو له‌ژێر چاودێری پزیشكیدابوو، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24/9/2014 له‌شاری مه‌ككه گیانی له‌ده‌ستتدا".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌وا دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری له‌رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له‌شاری مه‌ككه به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌حاجیانی كوردستان به‌خاك سپێردرا و بڕیاریشه له‌شوێنی نیشته‌جێبونی حاجیانی هه‌رێم له‌شاری مه‌ككه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پرسه‌ی بۆ دابنرێت.
خه‌ندان
