لە دەوروبەری كۆبانێ بۆردوومانی داعش دەكرێ
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: "فڕۆكەكانی هاوپەیمانان چەند پێگەیەكی داعشیان لە دەوروبەری كۆبانێ بۆردوومانكرد". روانگەكە راشیگەیاند: "5 هێرشی دیكەی ئاسمانیش كراونەتە سەر چەند شوێنێكی سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا".
ئاژانسەكان لەبارەی هێرشەكان رایانگەیاندووە "ئەو فڕۆكانەی چەكدارانی داعشیان لە كۆبانێ بۆردوومان كرد ئاسمانی توركیایان بەكارهێناوە".
وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش، لەلایەن خۆیەوە بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی بۆ جاری دووەم، لە شەوی رابردووەوە بە بەردەوام بۆسەر مۆڵگەكانی داعش لە چەند ناوچەیەكی سووریا ئاشكراكرد.
رووداو
