نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز باڵیۆزی به‌ریتانی، خۆشحاڵیی خۆی به هاتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر و دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی و، هیوای خواست كه وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق، بتوانێت ڕۆڵێكی باش له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا، بگێڕێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كونسلخانه گشتییه‌كه‌یان له هه‌ولێر كار و چالاكییان زیاتر ده‌بێت و هانی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان كار و وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا بارۆنێس خاتوو ’’ئێما نیكڵسۆن’’ نێردراوی تایبه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له هه‌ولێره.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێز باڵیۆزی تازه‌ی به‌ریتانیا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه دۆستێكی دێرینی كورد له به‌غدا ببێته باڵیۆز و باس له ڕابردووی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێز بێكه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرا، كه ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاتێك وه‌ك دیپلۆماتێكی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره كاری ده‌كرد، به‌رده‌وام پشتگیری و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد. هه‌ردوولاش جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوایین ڕه‌وش و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا و، تیشك خرایه سه‌ر دروستبوونی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان و، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆیییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له هه‌موو به‌ره‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان له شه‌ڕدایه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ریتانیا كرد و، هیوای خواست هه‌وڵی زیاتر و به‌رده‌وام بۆ هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای دهۆك به تایبه‌تی بدرێت، چونكه توانا حكوومییه‌كان به‌شی هاوكاریی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌رێمن، ناكات.
