بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمان 3 بڕگەی سەرەكی لە خۆی دەگرێت

بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمان 3 بڕگەی سەرەكی لە خۆی دەگرێت
كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان ككۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەست پێكردو بڕیارە خوێندنەوەی و گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك ئەنجام بدات و هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارێكیش دەخرێتە دەنگدانەوە.



تەلار لەتیف ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بەرنامەی ئەمرۆی دانیشتنی پەرلەمان گوتی: بەگوێرەی بەرنامەی كاری كۆبونەوە قبوڵكردنی دەست لەكار كێشانەوەی (ئاری محمد عبدالرحیم) لە ئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان بەپێی ماددەكانی (33 و 35)ی پێرەوی ناوخۆی ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992ی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق دەخرێتە دەنگدانەوە و دواتریش خوێندنەوە و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە بڕیاری هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەپێی ماددەی (94)ی پێرەوی ناوخۆی ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992ی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق دەكرێ‌.



وتیشی، هەر لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە بڕیاری پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستان و عێراق بەپێی ماددەی (72، 74، 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و هەروەها دەنگدان لەسەر ئەندامانی نوێی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەدرێ‌ و لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەریەكە لەپرۆژە یاساكانی هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی گشتی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان و پڕۆژە یاسای پەروەردە لە هەرێمی كوردستان هەروەها پڕۆژە یاسای رێكخستنی مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان.



ئەوەشی خستەروو، بڕیارە هەر لەو كۆبونەوەیە دوای دەرچونی یاسای كۆمسینی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پالاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دروست بكرێ‌ و لەگەڵ دروستكردنی لیژنەی بەدواداچوونی بۆبەجینۆساید ناساندنی تاوانی دژ بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
Top