بەپەلە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە باشووری کەرکووک بۆردمانی داعش دەکەن
لیوا "ھەڵۆ نەجات" بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی عێراقی دەستیان بە بۆردمانی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش کردووە لە باشووری شاری کەرکووک و بەتایبەت لە سنووری مەلا عەبدوڵا و تا ئێستا نەزانراوە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داعش چەنده بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام فڕۆکەکان بۆردومانیان دەکەن."
گوتی: "تیرۆریستانی داعش دەستیان کردبوو بە دانانی ھەندێک قاعیدەی کاتیۆشا بەرانبەر بە کۆمپانیای گاز و ڕوو لە شاری کەرکووک و نیازیان باش نەبوو و فڕۆکە جەنگییەکانیش بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن."
