وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى راگه‌یاند ڕۆژى پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتى 2014/9/25 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (تهمموز)ى وه‌زاره‌ته‌كانى " خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، وه هه‌روه‌ها ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتى 2014/9/28ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (تهمموز)ى وه‌زاره‌تى: كشتوكاڵ و ئاودێرى، وه ڕۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2014/9/29ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (تهمموز)ى هه‌ر سێ سهرۆكایهتهكانى: هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌مه‌ش كۆتایى دێت به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (تهمموز)ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان