حەیدەر سەعید نووسەرو ئەكادیمی عیراقی بۆ (گوڵان):گەشبینم بە حكومەتەكەی عەبادی كە هەنگاو بۆ چاكسازی بهاوێژێ

حەیدەر سەعید نووسەرو ئەكادیمی عیراقی بۆ (گوڵان):گەشبینم بە حكومەتەكەی عەبادی كە هەنگاو بۆ چاكسازی بهاوێژێ
حەیدەر سەعید نووسەرو ئەكادیمی عیراقی دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق گەشبینە بەوەی كە حكومەتە تازەكەی دكتۆر حەیدەرعەبادی دەستپێكی خێرو خۆشی دەبێت، بۆیە بە گەواهی چاودێران و شرۆڤەكارانی ناوخۆو دەرەوە ئەم حكومەتە بەرەو رەوشی باشتر هەنگاودەنێت، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (گوڵان) ئاماژەی بەوەكرد كە یەكەم شت ئەم حكومەتە لە كاتێكدا پێك دێت كە وڵات رووبەڕووی گەورەترین دوژمنی تیرۆریست دەبێتەوە كە دەستی بەسەر سێیەكی رووبەری عیراقدا گرتووە، بۆیە مەترسیی داعش تەنیا بۆ سەر عیراق نییە بەڵكو بۆ سەر دەوروبەر و وڵاتانی ئیقلیمیشە، ئەوەشی روونكردەوە كە پێدانی متمانەی ئەو حكومەتەش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەیوەست بوو بە ئیدارەی ئەمریكاوە تاكو پێش ئەوەی پلانەكەی ئۆباما بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە، هەروەها ئەو حكومەتە تازەیە لە حكومەتەكانی پێشوو زیاتر لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمییەوە پەسندە بە تایبەتیش لەلایەن عەرەبستانی سعودیەوە، بەڵام جێختی لەوە كردەوە كە بەپێی راپرسی و بیروبۆچوونی خەڵكەكە بڕواو متمانە هێشتا بەم حكومەتە تازەیە جێگیر نییە چونكە تا ئێستا دامودەزگاكان گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانیان تێدایەو رێژەی خزمەتگوزاری و دابین كردنی ئاساییش و سەقامگیری بەپێی پێویست نییە، بەڵام لە كاتی وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان عەبادی بە راشكاوی و دڵنیاییەوە روونی كردەوە كە هەوڵ دەدات كێشەو گرفتەكان چارەسەر بكات بە تایبەتیش بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی، هەروەها پێشكەشكردنی پاڵێوراوانی خاوەن تواناو لێهاتوویی بۆ پۆستەكان.
Top