چوونی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوا پێویستی بە فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان هەیە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بۆ kdp.info گوتی، تاوەكو ئێستا هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی هاوكاریكردنی خەڵكی كوبانێ، بۆ رۆژئاوای كوردستان جووڵەی نەكردووە، چونكە پێویستی بە فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان هەیە.
عەمید (هەڵگود) گوتیشی، هەر كاتێك فەرمانیان پێ بكرێت، ئامادەن بچنە رۆژئاوای كوردستان و بەرگری لە كوردانی ئەو ناوچەیە بكەن.
ماوەی چەند رۆژێكە داعش لە چەندین قۆڵەوە هێرشی دڕندانەی بۆ سەر كوبانێ دەست پێ كردووە و تائێستایش 60 گوندیان داگیر کردوون، بەو هۆیەیشەوە بە هەزاران خێزانی كورد ماڵوحاڵی خۆیان جێ هێشتووە زۆرترینیان پەنایان بۆ تورکیا بردووە.
