عادل عه‌بدولمه‌هدى: هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین
له میانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى پارێزگاى به‌سڕه عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى كرد كه حكومه‌تى نوێی‌ى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى حكومه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه، نه‌وه‌ك ته‌نگژه بۆیه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ین كه كێشه‌كان له بوارى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى گووتیشى، كه ده‌بێت كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر له باره‌ى نه‌وت چاره‌سه‌ر بكرێن، له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى و قازانجى هه‌مووان.
