کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
رۆژی یەکشەممە 21.9.2014، کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگار و هیچ رێکەوتنێکی پێشوەختەش لەسەر پۆستەکان رانەگەیەندراوە.
رۆژی 30.4.2014، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و تاوەکو ئێستا لایەنە براوەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگار.
لەم هەڵبژاردنەدا، بزووتنەوەی گۆڕان 12 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 11 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 3 کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 2 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 2 کورسی و هاوپەیمانی نیشتمانی 1 کورسی بەدەستهێنا.
رووداو
