رۆژی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دیاریكرا

 رۆژی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دیاریكرا
وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە مووچەی ماموستایان دابەش دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(دلێرتارق) رایگەیاند: "بڕیارە رۆژی سێشەممە مووچەی فەرمانبەران و ماموستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی سێ مانگە بە ھۆی قەیرانی داراییی ھەرێم و بڕینی مووچە لەلایەن بەغداوە، ماموستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە مووچەیان وەرنەگرتووە."



Top