یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتن له نێوان هه‌رێم و بیلاڕووسیا ئیمزا ده‌كرێت
له دیدارێكدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان كرا و داكۆكى له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری بیلاڕووسیا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها باس له چۆنییه‌تیی به‌ره‌وپێشچوون و په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بیلاڕووسیا ڕایگه‌یاند: له‌م ئانوساته‌دا كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، به پێویستمان زانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و پاڵپشتی و پشتگیریی خۆمان بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به ئومێدین هه‌رێمی كوردستان له‌و ته‌نگژه‌یه تێپه‌ڕێت و ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری بچێت. هیواشی خواست هه‌رێمی كوردستان له بونیاتنانه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌ییی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی بیلاڕووسیای له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕى.
ه به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بیلاڕووسیا و شاندى یاوه‌ری كرد كه سه‌ردانیان له‌م كاته‌دا نیشانه‌ی پشتگیری و دۆستایه‌تییه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كۆماری بیلاڕووسیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ك باسی له سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی په‌ره‌پێدانی بازاڕی ئازاد و پیشه‌سازی كرد و ئاماژه‌ی به‌و بوارانه كرد كه حكوومه‌تی بیلاڕووسیا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوكار بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، بڕیار درا كۆمسیۆنێكی هاوبه‌ش له لایه‌ن كۆماری بیلاڕووسیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست بكرێت و یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و ڤلادیمێر ماكێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بیلاڕووسیاوه ئیمزا كرا.
له نێو یاداشته‌كه‌دا ئاماژه به كاركردنی به‌یه‌كه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری بیلاڕووسیا كراوه‌ته‌وه، كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و وزه و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و خوێندنی باڵا بێت. هه‌روه‌ها له یاداشته‌كه‌دا ئاماژه به كاركردن بۆ زه‌مینه‌سازیی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و مینسك كرایه‌وه، كه ببێته مایه‌ی زیاتر په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتوگوزار. هه‌ر له‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌دا، ئاماژه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان كۆماری بیلاڕووسیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری بیلاڕووسیا بۆ زیاتر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان كۆماری بیلاڕووسیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به خۆشحاڵییه‌وه داوای كرد له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكى باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆماری بیلاڕووسیا بكه‌ن.
