قاسم شه‌شۆ: سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو كه‌س زیاتر له خه‌می شنگال و شنگالییه‌كاندایه
قاسم شه‌شۆ كارگێری لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر چیای شنگال لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به دیداری نێوانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: بارزانی هێز و توانایه‌كی دیكه‌ی پێبه‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ڕزگاركردنی شنگال و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش زیاتر خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه.
هه‌روەها دەڵێت: سه‌رۆك بارزانی زیاتر له هه‌موو كه‌سێك له خه‌می شنگال و شنگالییه‌كان دایه و پشتگیری خۆی بۆ دووپاتكردوونه‌وه و پێی راگه‌یاندون كه هه‌رچی هێزێك له كوردستاندا هه‌یه بۆ ڕزگار كردنی شنگال دەیخه‌نه گه‌ڕ و ئه‌وانیش وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه له چیای شنگال لە حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دان و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێری سفردا هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی داعش لە شنگال و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئازادی بكه‌ن.
قاسم شه‌شۆ ده‌ڵێت: به‌و هێزانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن ڕامانگه‌یاندووه دوای ئازاد كردنی شنگال، نابێت جگه له هێزی پێشمه‌رگه هیچ هێزێكی دیكه له شنگال بمێنێته‌وه، ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه، دوای ئازاد كردنی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر لێی بوونه، ئه‌گه‌رنا ناخۆشی ده‌كه‌وێته نێوانمان.
