وریاکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

وریاکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەک دا ڕایگەیاند؛ تیرۆریستان بە نیازن ئەگەر لە توانایاندا بێت، خەلکی سڤیل و شوێنە گشتییەکانی ناو هەرێم بکەنە ئامانجی کردارە تیرۆریستییەکانیان و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات بەو پەری وریایی و چاوکراوەییەوە وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بن و لە هەر جموجۆلێکی گوماناوی ئاگاداریان بکەنەوە.



دەقی وریا کردنەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:



دوای شکستە یەک لە دوا یەکەکانی تیرۆریستانی داعش لە بەرەکانی جەنگدا ، تیرۆریستان لە ڕووی دەروونیەوە داڕوخاون و نائومێدانە بە نیازن پەنا بۆ کاری ترسنۆکانە ببەن. بە پێی دوایین زانیارییەکانی دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تیرۆریستان بە نیازن ئەگەر لە توانایاندا بێت، خەلکی سڤیل و شوێنە گشتییەکانی ناو هەرێم بکەنە ئامانجی کردارە تیرۆریستییەکانیان.



خەلکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هەموو توانایەک رێگری لە گەیشتنی مەترسی بۆ سەر سەر و ماڵی هاوولاتیانی هەرێم دەکەین، بەڵام لە هەمانکاتدا داواکارین خەلکی خۆراگری هەرێمی کوردستان بەو پەری وریایی و چاوکراوەییەوە وەک هەمیشە هاوکارمان بن و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە هەر جموجۆلێکی گوماناوی ئاگادار بکەنەوە. هاوکاریی هاوولاتیانی ئازیزمان فاکتەری یەکەمی بەردەوامیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمە.



ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

١٧/٩/٢٠١٤
Top