لەمانگەکانی داھاتوو دابەش کردنی مووچە ئاسایی دەبێتەوە
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان(ئەحمەد گەرمیانی) بەپەیامنێری راگەیاند:یەکێتی ماموستایانی کوردستان بەردەوام لەھەوڵدایە بۆ ئەوەی مووچەی ماموستایان دابەشبکرێت وبۆئەو مەبەستەش ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەردانی وەزارەتی پەروەردەمان کردووە وپەیوەندیشمان بەوەزیری دارایی وبانکی ناوەندیەوە کردووە،لای خۆشیەوە وەزیری دارایی پەیوەندی بەسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە وھەموولایەک کۆک بوون کە بەزوترین کات مووچەی ماموستایان دابەش بکرێت.
(ئەحمەد گەرمیانی)گوتیشی:وەزارەتی دارایی بەشێک لە مووچەی ماموستایانی دابینکردووە وبڕیارە بەزوترین کات دابەشی بکات.
(گەرمیانی )زیاتر گوتی،وەزارەتی دارایی تەکیدی کردۆتەوە،کە تەنھا ئەم مانگە مووچە بەو شێوەیە دواکەوتووە ولەمانگەکانی داھاتوو دابەشکردنی مووچەی ئاسایی دەبێتەوە.
