زێباری: داعش عێراقییەکانی کۆکردنەوە
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، (زێباری) ڕایگەیاند، "پێم وایە داعش لە پاشەکشەیە و ئێستا زۆرتر لە دۆخی بەرگریدان و بە زیادبوونی پشتیوانیی نێودەوڵەتییش، ئەوان شکست دەبەن، لانی کەم لێرە لە عێڕاق، ابوەڕی تەواومان بەمە هەیە."
زیاتر گوتی، "جەنگە سەرەکییە دەبێ عێڕاقییەکان بیکەن، ئەمە جەنگی ئێمەیە، بەڵام ڕەهەندی هەرێمی نێودەوڵەتیشی هەن."
دەربارەی گورزوەشاندنەکانی ئەمەریکایش لە پێگەکانی داعش،(زێباری) دەڵێ، "گورزە ئاسمانییەکان کاریگەر بوون، هێز و تواناکانی پەرت کردن و سەرکردەکانیشی لێک ترازاندن، ئێستا ناتوانن هێزی زۆر و گەورە لە شوێنێک کۆ بکەنەوە، کاتێک گوێیان لە دەنگی فڕۆکە دەبێ شپرزە دەبن."
