وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پێویستە هاوكاری مرۆیی زیاتر بۆ كوردستان بنێردرێت
كۆمەكەكەی رۆژی هەینی زۆرترین بڕە تا ئێستا ئەمریكا بەیەكجار ناردبێتی بۆ ئەو 9 ملیۆن و نیو هاووڵاتییەی سووریا، كە ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی سووریا بوون.
سەدان هەزار ئاوارەی سووریا لە باشووری كوردستانن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت نزیكەی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو ئاوارانە تەرخانكردووە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوە دەڵێت:" كە پێویستە هاوكاری مرۆیی زیاتر بۆ كوردستان بنێردرێت، لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆر خەڵكی بەشەكەی دیكەی عێراق ئاوارەی ئەوێ بوونە.
رووداو
