داعش چوار گەنجی گولـلەباران كردن.. قورئانەكانی مزگەوتێكیشیان سووتاندن
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە بەردەم پارێزگای مووسڵ چەكدارانی داعش چوار گەنجیان گولـلەباران كردن بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن و نەیشزانراوە سەر بە چ نەتەوەیەكن.
ئەو بەرپرسە گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گوندی بەدەنەی سەر بە قەرەقووش، قورئانی مزگەوتێكیان دەرهێناون و سووتاندوویانن، هەروەها هەندێك قورئانی دیكەیان لە شوێنی ئەوان داناوە و بە خەڵكیان گوتووە ئەو قورئانانە گۆڕانكارییان تێدا كراوە.
(مەموزینی) ڕوونیشی كردەوە، دوێنێیش لە ناوچەی تەلسقۆف هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێك شكاندووە و زیانێكی زۆریشیان پێ گەیاندوون.
