ڕووسیا، بەرهەڵستیی گورزوەشاندنەکانی ئەمەریکا دەکا.. دەڵێ بێ ڕەزامەندیی سووریا کارێکی دوژمنکارانەیە

 ڕووسیا، بەرهەڵستیی گورزوەشاندنەکانی ئەمەریکا دەکا.. دەڵێ بێ ڕەزامەندیی سووریا کارێکی دوژمنکارانەیە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێ کە، وەشاندنی گورزی ئاسمانی لە لایەن ئەمەریکاوە دژ بە تیرۆریستان لە سووریا، بێ ڕێپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێتە کارێکی دوژمنکارانە.
ئاژانسی ئەنتەر فاکسی ڕووسیایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زاری گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە(ئەلیکساندەر لوکاچڤیچ)، گوازتوویەتییەوە، "سەرۆکی ئەمەریکا، ڕاستەوخۆ دەربارەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە لایەن هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەیەوە دوا، کە پێگە و مۆڵگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سووریا دەکاتە ئامانج، بێ ئەوەی حکوومەتی شەرعیی سووریا ڕەزامەندی لەسەر بێت."
زیاتر گوتی، "ئەم هەنگاوە، بێ ڕێپێدانی ئەنجوومەنی ئاساییش نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێتە کارێکی دوژمنانە و پێشێلکردنی تەواوی یاسای نێودەوڵەتییە."
Top