جۆن كیری دێتە هەولێر.. لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتدا كۆ دەبێتەوە
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا (جۆن كیری) دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و چاوی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) هەروەها و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) دەكەوێت".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستە ڕوو، بڕیارە لە دیدارێكدا باس لە شەڕی داعش و حكوومەتی نوێی عێراق و بەشداریی كورد لەو حكوومەتە و چارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاوارەكانی شەری داعش بكرێت.
ئەم سەردانەی (كیری) هاوكاتە لەگەڵ سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ بەغدا و بڕیاریشە ڕاسپاردەی كۆبوونەوەكان ببرێتە كۆشكی سپی.
