لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەواڵێكی تۆڕی میدیایی ڕووداو
جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمانی دەركردووە بۆ لێكۆلینەوە لەو كەسانەی لە پاراستنی خەڵك و پێشمەرگە كەمتەرخەم بوونە. هەر جۆرە گۆڕانكاریی و لادانێكیش ئەو كاتە دەبێت كە لێكۆڵینەوەكان بە ئەنجام گەیشتبێت و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامی لێكۆڵینەوە و دەركەوتنی ڕاستییەكاندا بڕیاری گۆڕانكاری و سزادانی بەرپرسە كەمتەرخەمەكان دەدات.
هیوادارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم بابەتە وردتر و پیشەییتر بن.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
8ـی 9ـی 2014
