داعش ستراتیژیەتی شەڕی دژە تیرۆری نەگۆڕیوە، ئاڵۆزییەكانی عێراق ئەو بارودۆخەی درووستكردووە

داعش ستراتیژیەتی شەڕی دژە تیرۆری نەگۆڕیوە، ئاڵۆزییەكانی عێراق ئەو بارودۆخەی درووستكردووە
لە یدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان ئان لوستیك بۆ گوتى: لە 2001ـەوە تا ئێستاش تەواوی بیرۆكەی شەڕی تیرۆر، یاخود شەڕی دژە تیرۆر، راشكاوانە نەبووە. تیرۆر بە واتای توندوتیژیی كوێرانە دژی كەسانی ناشەڕوان بۆ تێكدانی ئارامی، یاخود ترساندن و تۆقاندنی دانیشتووانە، ئەم كارەش هەم تاكتیكە و هەم نیشانەیە، واتە خۆی لە خۆیدا دوژمنێك نیە لەبەرچاو بێت. هەربۆیە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەك شێرپەنجە شتێكی مەنتیقی و مانادارە، بە هەمان شێوە بەرەنگاربوونەوەی مەلاریاش، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی شەكەتی یاخود تا، یان ئازارێكی كاتی، شتێكی بێمانایە. كاردانەوەی دژ بە رووداوەكانی 11/9 بە شێوەیەكی كاریگەر بووە هۆی تێكشكاندنی ئەلقاعیدە كە هێزێكی رێكخراوی جیهانی بوو، هەروەها ئەنجامدانی چالاكییەكی هەواڵگری بەربڵاو بووە هۆی رێگریكردن لە روودانی چەندین هێرش، كە ئەگەر وا نەبوایە روویان دەدا.

هەروەها ئان لوستیك گوتی: پێش هێرشكردنە سەر ئەمریكاش ئەلقاعیدە بوونی هەبوو. ئەو كاتە مەترسیدار بوو بۆ رۆژئاوا كە ستراتیژیەتی هێرشكردنە سەر دوژمنە دوورەكانی تەبەنی كرد، چونكە هێرشكردنە سەر رژێمە مەحەلییەكان زۆر دژوار بوو. ئێستا كە رژێمە مەحەلییەكان لاوازن، و گەشەكردنی بەربەرییانەی داعش -كە لە ئەلقاعیدەوە گەشەی كردووە-، ئیستیغلالی ئەو واقیعەی كردووە. بەدڵنیاییەوە ئەمە مەترسییەكی بەپەلەتر و گەورەترە بۆ سەر سیستمی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام پیشتر ئەو سیستمە لاواز ببوو.

شایانی باسە لوستیك هەروەها گوتی: من نازانم چ بنەمایەكی ئیسلامی داوای سەربڕین و ئەشكەنجەدان و دلڕەقییە لە وەسف نەهاتووەكانی دیكەی داعش دەكات، بەڵام كاركردن وەك ئەوەی بنەما ئایینییەكان سەرمەشقی كردەوە تیرۆریستییە بەربەریەكان بن، مەسەلەیەكە لەلایەن شوێنكەتووانی هەموو باوەڕە ئایینییەكانەوە ئەنجام دەدرێت، تیرۆریستیە تامیلیە هیندۆسەكان، تیرۆریستانی دەوڵەتی سریلانكی بودی، تیرۆریستە مەسیحییە ئەرسۆدۆكسییە سربییەكان، تیرۆریستیە مەسیحی و نەریتگەرا هۆتۆییەكان، تیرۆریستەكانی ئیسڕائیلی-جوولەكەكان، و ...هتد.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (992)
Top