شۆڕشی ئەیلوول وەڵامدانەوەیەكی شۆڕشگێڕانە بوو لەسەر پێشێلكردنی ماددەی 3ی دەستووری كاتیی عێراق

شۆڕشی ئەیلوول وەڵامدانەوەیەكی شۆڕشگێڕانە بوو لەسەر پێشێلكردنی ماددەی 3ی دەستووری كاتیی عێراق
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان محەمەدی مەلا قادر بۆ گوتى: عەبدولكەریم قاسم كەسێكی سەربازی و ئازادیخوازیش بوو، سەرۆكی ئەفسەرانی ئازادیخواز بوو، ئەم ئەفسەرانە رێكخراوێك بوون، ئەوە بوو لەشەوی 14ی تەمموزی 1958 لەو كاتەی لیواكەی عەبدولكەریم قاسم بڕیار بوو بگوازرێتەوە بۆ ئەردەن بۆ ئەوەی شەڕی ئیسرائیل بكەن، بەڵام هەر ئەو شەوە بڕیار دەدەن لیواكەیان لە بەعقوبەوە روو بكاتە بەغدا و لە سێ قۆڵەوە هێڕش بكەنە سەر كۆشكی پادشایەتی و وەزارەتی بەرگری و رادیۆ و تەلەفزیۆن، دیارە لەو كودەتایە سەركەوتن و كۆتایی بە رژێمی پادشایەتی هات، كۆماری عێراق راگەیەنرا، لەدوای ئەمە پشتگیرییەكی گەورەی جەماوەری لە هەموو لایەكەوە لێكرا.

هەروەها محەمەدی مەلا قادر گوتی: پێش ئەوەی شۆڕشی ئەیلوول دەست پێبكات، لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی حزبدا كە جەنابی مەلا مستەفا ئامادەبوو، پێی وتین، حزب دەڵێت: پێنج هەزار ئەنداممان هەیە، بەڵام من دەڵێم: ئەگەر تەنها 3000 هەزار ئەندامی دڵسۆزی پارتیمان هەبێت، ئەگەر شۆڕشمان دەست پێكرد، دەتوانین سەربكەوین، لەبەر ئەوەی ئەو ئەندامانەی كە لە پرۆسەی نەتەوەیی قاڵبوونەتەوە و بڕوایان بە كوردستان یان نەمان هەیە، هەموو كوردستانییەكان لە دەوریان كۆدەبێتەوە، بەكردەوەش دەركەوت كە پێشبینیەكەی بارزانیی نەمر راست دەرچوو. دیارە دوای ئەوەی بارودۆخەكە لە عێراق تێكچوو، جەنابی مەلا مستەفا بارزانی لەمانگی ئاداری 1961 بەغدای بەجێهێشت و چووەوە بۆ ناوچەی بارزان.

شايانى باسە مەلا قادر گوتی: پێش هەموو شت كەسایەتی بارزانیی نەمر و ئازایەتی و لەخۆبوردەیی و قاڵبوونەوەی لە شۆڕشگێڕیدا وایكردبوو هیچ كەسێك هاوتای ئەو نەبێت، ئەوكاتی مەكتەبی سیاسیی پارتی خۆیان لە خەبات بڵاویان كردەوەو من خۆشم لە رۆژنامەی خەباتی ئەو كات خوێندوومەتەوە، كە بروسكەی مەكتەبی سیاسی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا هاتبوو: (لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ ژەنڕاڵ مستەفا بارزانی .



بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (992)
Top