ئۆباما دوای كوژرانی ئوسامە بن لادن، قەڵغانی دژەتیرۆری فڕێداو پێیوابوو چیتر تیرۆر بەو ئاستە جێگەی مەترسی نییە
هەروەها گۆردن گوتی: - دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تاكتیكەكانی جیهادیزمی جیهانی بەرەو رادیكاڵیەت بردەوە نەك ستراتیژیەتەكەی. سەربڕین و كوشتارەكانی دیكە بە شێوەیەك ئەنجام دران كە هیچ بایەخ نادەن بە پرسی «بردنەوەی عەقڵ و دڵەكان». بەو پێیە، لە كاتێكدا كە فەیلەسوفە جیهانییەكانی وەك ئەبو محەمەد عاسم ئەلمەقدیسی باسی لە بەكارهێنانی «تیرۆریزمی بە ئامانجكراو» دەكات، لەبەر ئەوەی دانیشتووانی موسڵمان لە پێویستی گرتنەبەری تاكتیكە سەختەكان تێناگەن. هەرچۆنێك بێت، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم تێڕوانینە رەتدەكاتەوە.
شایانی باسە گۆردن هان لە درێژەی دیدارەكەیدا گوتی: داعش سەركەوتوو بووە لە بەكارهێنانی تیرۆریزم بۆ هێنانەئارای تەفسیرێكی رادیكاڵی توندڕەو بۆ ئیسلام وەك ئایینی جیهان و وەك بناغەیەكی تیوكراتی- ئایدیۆلۆژی، هەم بۆ كۆمەڵگە و هەم بۆ دەوڵەت، یان خەلافەت. لە هەندێ رووەوە و بە شێوەیەك كە دژیەكی لەخۆ بگرێت، ئەمە ئەوە روون دەكاتەوە كە بۆچی تیرۆریزم دژی موسڵمانەكان بەكار دەهێنرێت، ئەو موسڵمانانەی راڤەیەكی جیاوازتریان هەیە، یاخود راڤەیەكی میانڕەو، یان ماقوڵیان بۆ ئیسلام هەیە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (992)
