دووز .... پێشمەرگە چەند هێرشی داعش تێكشكاند
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری رایاگەیاند؛ درەنگانێكی شەو تیرۆریستانی داعش لە گوندەكانی یەنگیجە و ئەلبوحەسەن و چەرداغلوی سەر بەشارۆچكەی دووز هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و دوای شەڕێكی قورس هێزەكانی پێشمەرگە توانیان ئەو هێرشانە تێكبشكێنن و چەند تیرۆریستی گرووپی داعش بکوژن و چەند ئۆتۆمبێلێکیش بسووتێنن.
