فەرماندەیەكی پێشمەرگە: لە شەڕی چیای زەردك 160 چەكداری داعش كوژراون
فەرماندەی هێزی دووی سوپای پێنجی زێرەڤانی، عەمید مەغدید هەركی، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر رایگەیاند: جگە لە دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی سەربازی داعش و چەك و تەقەمەنی تیرۆرستان، لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی چیای زەردكدا 160 چەكداری داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كوژراون. داعش شەست تەرمی لەبەرەكانی شەڕدا بەجێی هێشتبوون و بەپێی زانیاریەكانی ئیمە سەد تەرمی دیكەش گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی كۆماریی مووسڵ. هەروەها ژمارەیەك چەكداری دیكەش بە دیل گیراون..
عەمید مەغدید گوتی: لەو شەڕەدا داعش زیانی زۆری بەركەوتووە و پێشمەرگە توانی ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگ كۆنتڕۆڵ بكاتەوە و لەترسی هێرشی پێشمەرگە تیرۆرستانی داعش ناوچەیەكی بەرفراوانی دەوروبەری مووسڵییان چۆلكرد و بەرە و ناوشاری مووسڵ پاشەكشەیانكرد.
